fbpx
Shadow Shadow

ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا: لێکتێگەیشتن لەگەڵ ڕوسیا ماناى سازشکردن نییە

09:21 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ڕوسیا و کشانەوەى هەسەدە لە سنورەکانەوە بۆ ناو شارەکان، ماناى سازشکردن نییە لە مافى بەرگریکردن لە خۆیان و دەستکەوتەکانیان.

.

ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ڕەزامەندن لەسەر ئەو لێکتێگەیشتنەى لەنێوان ئەنجومەنى سوریاى دیموکرات و ڕوسیا کراوە و پاڵپشتى دەکەن.

.

باسى لەوشکردووە، ڕوسیا پێی ڕاگەیاندوون کە گرەنتى رێگریکردن لەهەر مەترسییەک دەکات بۆ سەر ناوچەکانیان، ئەوەش بەرەوپێشچونێکى ئیجابی بووە لەناوچەکە بە ئاڕاستەى سنوردانان بۆ تورکیا.

.

ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا جەختیشیکردووەتەوە لەسەر پێویستى بەدواداچوونى ڕوسیا بۆ ئەو پێشێلکاریانەى تورکیا ئەنجامیدەدات، بەتایبەتى پیشێلکردنى ئاگربەست و سوربوون لەسەر شەڕ و هێرشکردنە سەر ناوچەکانیان.

.

باسى لەوەشکردووە، کشانەوەى هەسەدە لەسنورەوە بۆ ناو شارەکان و لێکتێگەیشتن لەگەڵ ڕوسیا لەبارەى بوونى پۆلیسى سەربازى ڕوسیا و هێزەکانى ئاشتى پارێز، ماناى ئەوە ناگەیەنێت کە سازش بکەن لەسەر مافى بەرگریکردن لەخۆیان و وەستانەوە لەبەردەم هیچ پێشێلکارییەکدا کە زیان لەگەل بگەیەنێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل