fbpx
Shadow Shadow

ئیبراهیمۆڤیچ شەڕێکی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ نایەوە

09:48 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

زڵاتان ئیبراهیمۆڤچی ئەستێرەی ناوداری سویدی و یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسی  ئەمریکی، کە بە قسە سەیر و سەرنجڕاکێشەکانی ناسراوە، لە نوێترین وتەیدا دەڵێت، لە سەرجەم یاریزانەکانی خولی ئیتاڵی باشترە، هاوکات باس لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا دەکات.

.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، دەربارەی گەڕانەوەی بۆ خولی ئیتاڵی و یاریکردنەوە بۆ میلان ڕایگەیاند “هیچ کێشەیەک نابینم بۆ گەڕانەوەم بۆ ئیتاڵیا، ئەگەر بمەوێت دەتوانم، چونکە من لە هەموویان باشترم”.

.

وتەکەی ئیبراهیمۆڤیچ لەکاتێکدایە، چەندین ئەستێرەی بەناوبانگ لە یانەکانی ئیتاڵیا بەتایبەت یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان یاری دەکەن، لەپێش هەموویانەوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی.

.

هاوکات ئیبرا لەبارەى وازهێنانی لە یاریکردن ئاماژەی بەوەکردووە “هێشتا نازانم کەی وازدەهێنم، پێویستە بیر لە هەندێک شت بکەمەوە، گرنگترینیان جەستەیە کە نازانم رێگەم دەدات بەردەوام بم یان نا”.

.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ پێشتر لە ئەوروپا یاری بۆ چەندین یانەی وەک ئەیاکس ئەمستەردام، یۆڤانتۆس، ئینتەرمیلان، بەرشەلۆنە، ئەیسی میلان، پاریس سانجێرمان و مانچستەریونایتد کردووە، لەئێستاشدا لە یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسی ئەمریکی یاری دەکات و ئەم وەرزە بە تۆمارکردنی 30 گۆڵ دووەم گۆڵکاری خولەکە بوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل