Shadow Shadow

وێنەیەك سەرنجی هاووڵاتیانی توركیا ڕادەكێشێت

ئۆپۆزسیۆنی توركیا بەتەنیشت سندوقەكانی دەنگدان دەخەون

21:15 هه‌ینی 05 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

مەحمود تانال ئەندامی یەكێك لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا، لەهەژماری خۆی لەتویتەر وێنەی ئەندامانی پارتەكەی (جەهەپە) بڵاوكردۆتەوە كە لەیەكێك لەبنكەكانی دەنگدان لەشاری ئەستەنبوڵ و بەتەنیشت سندوقەكانی دەنگداندا خەویان لێكەوتووە بەمەبەستی پاراستنی ئەو سندوقانە لەكاتی دووبارە هەژماركردنەوەی دەنگە پووچەڵەكانی و پاراستنیان لەدزین و ڕفاندن.

مەحمود تانال لەتویتەكەیدا نووسیویەتی “ئەگەر بەوردی سەیر بكەیت وێنەیەكی لەو جۆرە لەهیچ شوێنێكی دنیا نابینیتەوە، ئێمە ماوەی سێ ڕۆژە پاسەوانی دەنگەكان دەكەین بۆ ئەوەی نەدزرێن”.

ئۆپۆزسیۆنی توركیا بەتەنیشت سندوقەكانی دەنگدان دەخەون
بەشی ئینگلیزی ماڵپەڕی”ئەحوالی توركی”لە زاری نووسەری بەناوبانگی توركیا مستەفا ئكیول ئەندام لەپەیمانگای كاتوی ئەمریكی بۆ توێژینەوە سیاسسیەكان، لەسەر وێنە بڵاوكراوەكەی تانال كۆمێنتێكی نووسیوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات “پڕۆسەی دووبارە هەژماركردنەوەی دەنگەكان لە ئەستەنبوڵ بەڕێوە دەچێت، نوێنەرانی ئەم پارتە بەتەنیشت یەكەوە شەونخوونی دەكەن بۆ پاراستنی دەنگەكان و ڕێگریكردن لە هەر جۆرە ساختەكارییەك”.
وێنەكە لەتوركیا بڵاوبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینی و لەلایەن بەشێكی زۆر لەبەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كرایەوە.

بڵاوبوونەوەی وێنەكە لەكاتێكدایە كە پارتی دەسەڵاتداری توركیا (پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە)) داوای ئەوەی كردوە كە دەنگەكان لە هەندێك ناوچەی ئەستەنبوڵ دووبارە هەژمار بكرێنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجامە سەرەتاییەكان سەركەوتنی ئیمام ئەكرەم ئۆغلۆ كاندیدی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)ی لەئەستنبوڵ، یەكلایی كردەوە.

لەیەكشەممەی رابردوەوە بەرپرسەكانی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) لەبەردەم سندوقەكاندا دەمێننەوە و هەر لەوێش دەنوون لەترسی ئەوەی نەبادا بەرپرسەكانی پارتی داد و گەشەپێدان دەستكاری سندوقەكان بكەن لەبەرژەوەندی خۆیان.

ئۆپۆزسیۆنی توركیا بەتەنیشت سندوقەكانی دەنگدان دەخەون

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل