fbpx
Shadow Shadow

ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق: مامه‌ڵه‌ى تیرۆریست له‌گه‌ڵ بكوژى خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ین

09:07 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق كه‌ پێكدێن له‌چه‌ند هێزێكى ئه‌منیى عێراقى هاوبه‌ش ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌ن خۆپیشاندانه‌كانیان قۆستووه‌ته‌وه‌ بۆ كوشتنى خه‌ڵك و سوتاندنى موڵك و ماڵى گشتى، ده‌شڵێت “مامه‌ڵه‌ى تیرۆریست” له‌گه‌ڵ بكوژى خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ن.

.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ “له‌كاتێكدا خۆپیشاندان بۆ داواكردنى مافه‌ ڕه‌واكان ده‌ستیپێكردووه‌ و كه‌مافێكه‌ ده‌ستور دیاریكردووه‌، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌رفه‌ته‌كه‌یان بۆ كوشتنى خه‌ڵكى و برینداركردنیان و سوتاندنى موڵك و ماڵى گشتى و ماڵى خه‌ڵكى و تاڵانى بێویژدانانه‌ قۆستووه‌ته‌وه‌”.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه‌ به‌پێى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تاوانباران و تێكده‌راندا ده‌كات و به‌پێویستیشى ده‌زانێت ڕێوشوێنى به‌په‌له‌ و مه‌یدانى بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌و یاسا شكێنیه‌ دابنرێت.

.

ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشدارى ئه‌وه‌شیداوه‌، ئه‌وه‌ى ئاسایشى هاوڵاتییان بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى توندى ده‌رهه‌ق ده‌كرێت، داواش له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات هه‌ر كه‌سێك “له‌و تێكده‌رانه”‌ چووه‌ ڕیزه‌كانیانه‌وه‌ ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ و ڕێگه‌شیان پێنه‌ده‌ن.

.

دوێنێ هەینى خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی دوایین ئاماریش لە خۆپیشاندانەکاندا 30 کەس کوژراون و 2312 کەسى دیکەش برینداربوون.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل