fbpx
Shadow Shadow

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەبارەى جوڵاندنى هێزى ئەمریکى لە کەرکوک بۆ ناس کورد دەدوێت

16:02 سێ شه‌ممه‌ 27 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ئوپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ڕەتى دەکاتەوە هیچ هێزێکی ئەمریکی بتوانێت بەبێ ئاگاداری سوپای عێراق و فەرمانی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی عێراق بجوڵێن، وتەبێژى ئۆپراسیۆنەکەش دەڵێت، هیچ هێزێکی ئەمریکی بەرەو کەرکوک جوڵەى پێنەکراوە.

,

یەحیا ڕەسول، وتەبێژی ئوپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمریکا ناتوانێت، بەهیچ شێوەیەک هێزەکانی لەناو خاکی عێراق بجوڵێنێت و جێگۆرکێیان پێبکات، بەبێ ئەوەی سوپای عێراق ئاگادار بکرێتەوە”.

,

ئەو بەرپرسە سەربازییە وتیشی، هەر ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەنجامبدرێت دەبێت بە ئاگاداری فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بێت، ڕەتیشکردەوە هیچ هێزێکی ئەمریکی لە کەرکوک جوڵابێت.

,

لێدوانەکانى وتەبێژى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان پاش ئەوە دێت، ئەمڕۆ سێشەممە، 27ى ئابی 2019، بەشێک لە میدیا عێراقییەکان هەواڵی جوڵانەوەی هێزێکی ئەمریکییان بڵاوکردەوە، کە گوایە بەرەو ناوچەی زاب لە پارێزگای کەرکوک ڕۆشتوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل