fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"بنكەكانی گیارە و كەی وەنی كەركوكیش چۆڵدەكەن"

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان: كشانەوەی ئەمریكا لەقائیم بەشێكە لەپلانی كشانەوەی سەرتاسەرییان لەعێراق

15:15 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

ئۆپراسیۆنی هێزە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرای کرد، كشانەوەی ئەمریكا لەبنكەی سەربازی قائیم بەشێكە لەپلانی كشانەوەی سەرتاسەرییان لەعێراقدا و بەمنزیكانەش گیارە و كەی وەنی كەركوك چۆڵ دەكەن.

.

تەحسین خەفاچی،وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بەمیدیاكانی عیراقى ڕاگەیاند، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبنكەی سەربازی قائیم بەتەواوەتیە و بۆ دووبارە بڵاوەپێكردن نیە.

.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا كە پێكهاتوون لەژمارەیەك شارەزا و پسپۆڕانی تەكنیكی بەپێی خشتەی زەمەنیە بۆ كشانەوەی بەردەوامی ئەو هێزانە.

.

خەفاچی ئەوەشی ئاشكرا كرد، هەفتەی داهاتو هێزەكانی ئەمریكا لەبنكەی سەربازی گیارە و دواتریش كەی وەنی كەركوك دەكشێنەوە و لەلایەن حكومەتی عێراق و بەهەماهەنگی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، هەموو هێزە بیانییەكان لەعێراق دەكشێنەوە.

.

وتەبێژەكەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەوەشی خستووتە ڕوو، دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبنكەی سەربازی قائیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو هێزانە جوڵاون.

.

وتەكانی ئەو بەرپرسە سەربازییە باڵایە دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) هێزەكانی ئەمریكا  لە بنكەی سەربازی قائیم كشانەوە و ڕادەستی هێزەكانی عێراقیان كرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل