Shadow Shadow

"پێویستە پەکەکە و تورکیا چارەسەری نوێ بۆ کێشەکان بدۆزنەوە"

ئۆجەلان لە دواین پەیامیدا باس لە پەیوەندی تورکیا و پەکەکە دەکات

17:27 هه‌ینی 07 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

لە ڕێگەی محەمەد ئۆجەلانی برایەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان نوێترین پەیامی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، تورکیا کەوتووەتە ناو قۆناغێک کە کۆتایی پێهاتووە، دەشڵێت: “پێویستە هەم دەوڵەت و هەمیش پەکەکە بۆ چارەسەری کێشەکان ڕێ و ڕێبازی نوێ بگرنەبەر”.

.

محەمەد ئۆجەلان کە بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە سەردانی ئیمرالی کردبوو، دوای گەڕانەوەی لەسەر ناوەرۆکی دیدارەکەی بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا قسەیکردووە و ئاماژەی بەوەداوە، لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەڵاندا لەسەر بابەتی شەنگال و سیاسەتی تورکیا قسەیان کردووە و لەوبارەیەوە ئۆجەلان پەیامی خۆی ناردووە.

.

لەبارەی دۆخی تورکیا ئۆجەلان ڕایگەیاندووە: “تورکیا کەوتووەتە ناو قۆناغێک کە کۆتایی پێهاتووە، بۆیە دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن ناتوانێت ئەنجامێک وەربگرێت و پێویستە هەم دەوڵەت و هەمیش پەکەکە بۆ چارەسەری قۆناغەکە ڕێ و ڕێبازی نوێ بگرنەبەر و شێوازی نوێ پێشبخەن، بە کوشتن و مردن چارەسەری بەدەست نایەت، بۆ چارەسەریش ئاشتییەکی بەکەرامەت گرنگە، سیاسەتی لەناوبردن چارەسەر نییە”.

.

ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوى پەکەکە لەبارەى ڕوداوەکانەوە ڕەشبین نییە و دەلێت، ڕێگاکانى هەموى دانەخراون و ئەگەر دەرفەت بدرێت دەتوانن ڕێگاچارە بدۆزنەوە.

.

سەبارەت بە دۆخی شنگال ئۆجەلان ڕایگەیاندووە: “خەڵکی شەنگال لای من خۆشەویستن، لە شەنگال تا ڕەقە خەڵکی ئێزدی لە مەیدانێکی بەرفراوان تووشی کۆمەڵکوژی هاتوون، بەڵام ئێمە هەموو ئەوانەمان لەناوبرد کە لەوێ کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، ئێمە لە تۆڵەکردنەوەی خەڵکی ئێزدی سەرکەوتین، بۆیەش دڵمان خۆشە، ڕێز و حورمەتی بێکۆتایی خۆم بۆ خەڵکی شەنگال دەنێرم، با چێتر نیگەران نەبن، با بەردەوام بن لە دامەزراندنی ژیانی ئازادی خۆیان”.

.

 

هاوکات باسى لە دۆخی سوریاش کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە گەلی باکوری سوریا بۆ ئازادیی زیاتر تێبکۆشن، بەڵام پێویستە گەلانی دیکەی سوریاش بەشداری ئەو تێکۆشانە بن و پێویستە بۆ یەکێتی سوریا هەموو گەلانی سوریا ژیانێکی هاوبەش دروست بکەن، ئەگەر ئەمە پێشبخەن و سەر بکەون، هیچ هێزیک ناتوانێت ڕوبەڕویان ببێتەوە.

.

16ی مانگی ڕابردوو، عەبدولحەمید گویل، وەزیری دادی تورکیا لابردنی قەدەغەی دیداری سەر ئۆجالان و زیندانیانی دیکەیی ئیمڕالی ڕاگەیاند، بەو هۆیەوە کەسوکارى ئۆجەلان لە جەژندا داواى دیداریان کردوو چونە ئیمرالى.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل