Shadow Shadow

"هاوڵاتییەکە دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە"

سلێمانى؛ ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەک دەدات و دواتر شۆفێرەکە هەڵدێت

18:23 یه‌ك شه‌ممه‌ 14 ته‌موز 2019
article image

 

 

ناس کورد-

لەبەردەم گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەکی پیادەڕەو دەدات و دەستبەجێ هاوڵاتییەکە گیان لەدەستدەدات، شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەش هەڵدێت.

.

کاروان سدیق، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی شەست مەتری لەبەردەم گوندی ئەڵمانی ڕوویداوە.

.

وتیشی، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە هاوڵاتییەکەی داوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵهاتووە، بەڵام دواتر لەبنکەی پۆلیس خۆی ڕادەستکردووە.

.

وتەبێژەکەی هاتووچۆ ئاماژەی بەوەشدا، هاوڵاتییەکە تەمەنی ١٩ ساڵەو دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە گیانیلەدەستداوە.

.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا و به‌هۆی 11 ڕوداوی هاتوچۆوه‌ 13 كه‌س برینداربوون و چوار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل