fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئيڤانكا ترەمپ توشبوى كۆرۆنا بوو؟

21:45 شه‌ممه‌ 21 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

دواى ئەوەى ئيڤانكا ترەمپ، كچى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمريكا  پەيوەندى ڕاستەوخۆى لەگەڵ توشبوويەكى ڤايرۆسى كۆرۆنا هەبوو پشكنينى ڤايرۆسەكەى بۆ كرا، بەڵام سەرچاوەيەكى ئاگادار ئاشكرايكردوە، ئيڤانكا توشبوو نييە.

،

پێشتر جاريد كۆشكنەر، گەورە ڕاوێژكارى دۆناڵد ترەمپ و ئيڤانكاى هاوسەرى لە زياتر لە توشبويەكى ڤايرۆسى كۆرۆنا نزيك بوبونەوە، بەهۆى ئەوەشەوە هەردووكيان خرانە ژێر چاودێريەوە و پشكنينى ڤايرۆسەكەيان بۆ كرا.

،

لەو بارەيەوە سەرچاوەيەكى ئاگادار لە پشكنينەكان ئەوەى بە ماڵپەڕى CNN وتوە، پشكنينەكەى ئيڤانكا، نەرێنی بوس “واتا توشبوى ڤايرۆسەكە نييە”.

،

ئەو سەرچاوە ئەوەشى ڕاگەياندوە، لەئێستادا ئيڤانكا گەڕاوەتەوە كۆشكى سپى و دەستى كردوەتەوە بەكارەكانى.

،

ئيڤانكا پێش چەند ڕۆژێك لەكۆبونەوەيەكدا لەگەڵ چەند بەرپرسێكى باڵادا بەشداری كردبوو، پێشتريش لەگەڵ جاريد كۆشنەرى هاوسەرى كە گەورە ڕاوێژكارى كۆشكى سپيە، لەگەڵ وەفدێكى بەڕازيلى كۆبوبوەوە كە وەفدەكە لانيكەم توشبويەكى ڤايرۆسى كۆرۆناى تێدابوو.

،

بەهۆى ئەوەشەوە ئيڤانكا و سەرجەم كارمەندانى كۆشكى سپى پشكنينى ڤايرۆسەكەيان بۆ كرا و پێشتريش گومانى ئەوە هەبوو كە دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئەمريكا توشبوى ڤايرۆسەكە بێت، بەڵام هەرزوو كۆشكى سپى هەواڵەكەى ڕەتكردەوەو تەئكيد كرايەوە كە ناوبراو سەلامەتە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل