fbpx
Shadow Shadow

ئوسترالیا.. پەنابەرێکی عێراقی بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵێکی سێ ساڵان دیپۆرت دەکرێتەوە

15:50 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

پەنابەرێکی عێراقی لە ئوسترالیا، بە تومەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەرمنداڵێکی سێ ساڵان، بە چوارساڵ و نیو زیندانی سزا درا و دوای تەواوبوونی سزاکەشی دیپۆرت دەکرێتەوە.

.

میدیاکانی ئوسترالیا بڵاویانکردەوە، ڕووداوەکە ساڵی 2016 لە ویلایەتی وێڵزی باشوور ڕوویداوە کاتێک کچێکی تەمەن سێ ساڵان لە کاتی بازارکردنی لەگەڵ دایکی، لە یەکێک لە مۆڵەکانی ئەو وڵاتە ون بووە، دواتر لە لایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە لە نهۆمی ژێر زەوی دۆزراوەتەوە.

.

پەنابەرەکە ناوی محمەد حەسەن بەیاتییەو تەمەنی 30 ساڵە ماوەی 10 ساڵە لە ئوسترالیا دەژی.

.

محەمەد حەسەن دوای دۆزینەوەی منداڵەکە، لەبری بەکارهێنانی ئەسانسۆر قادرمەی ڕەیڕەوێکی شاراوە لە موڵەکە بەکارهێناوە بۆیە ماوەی 11 خوڵک لە چاوی کامیراکانی چاودێری دیارنەبووە.

.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، لەو ماوەیەی کە لە چاوی کامێراکانەوە دیارنەماوە، بەیاتی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر منداڵەکە.

.

لە ڕاپۆرتی پۆلیسدا هاتووە، دوای ڕادەستکردنەوەی منداڵەکە بە خانەوادەکەی، بە دایکی وتووە ئەو کارمەندە چووکی پیشان داوە داوای لێکردووە دەستی لێبدات، لە هەمانکاتیشدا دەستی لە جلەکانی ژێرەوەی منداڵەکە داوە.

.

هەرچەندە، بەیاتی نکوڵی لەوە کردوە کە کارێکی لەوشێوەی ئەنجامدابێت و بە دادوەری لێکۆڵینەوەی وتووە، “بۆیە منداڵەکەی لە قادرمەکانەوە هێناوەتە سەرەوە، چونکە دایکی منداڵەکە لەوکاتد لە یەکێک لە دوکانە نزیکەکانی ئەو شوینە بووە”، بەڵام دادوەر وتەی ئەو کارمەندەی ڕەتکردوەتەوە بە “قسەی پڕوپوچ وەسفی کردوە”.

.

بەپێی میدیاکانی ئوسترالیا ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئاب، دادگایەکی ئوسترالیا سزاکەی بەسەردا سەپاندووە.

.

بە گوێرەی بڕیاری دادگا، بەیاتی تا مانگی تەموزی 2021 لە زینداندا دەمێنێتەو، دوای کۆتایی ماوەکەشی دیپۆرتی عێراق دەکرێتەوە.

.

 

 

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل