fbpx
Shadow Shadow

ئوسترالیا لە بەردەم باهۆزێکى مەترسیداردایە

21:34 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆى ئاگرى هەفتەى ڕابردوو کە هێشتا گڕى لێ بەرز دەبێتەوە، لە ئوسترالیا هشدارى باهۆزێکى مەترسیدار دەدرێت.

,

ئوسترالیا لە چاوەڕوانى باهۆزێکى مەترسیدارە، بەهۆى کاریگەرییەکانى ئاگرەکەى کە لە دوو ویلایەتى ئەو وڵاتەکە هەفتەى ڕابردوو کەوتەوە، بەهۆیانەوە تا ئێستا 270 خانو لەناوچون، لەگەڵ پێنج هەزار کیلۆمەترى چوارگۆشە زەوى.

,

نوسینگەى کەشناسى ئەو وڵاتە هۆشداریداوە لەوەى باهۆز و گەردەلول قەبارەى هەڕەشەکان زیاتر دەکەن بۆ سەر کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون، بەتایبەت لەو دوو ویلایەتەى لە کەناراوەکانى ڕۆژهەڵاتى وڵاتەکە، کە بەهۆى ئاگرەکەى هەینى ڕابردووەوە وێران بوون.

,

ئەم هۆشدارییەى ئێستاش دواى ئەوە دێت، ڕۆژى چوارشەممەى ڕابردوو هۆشداریدرا لەوەى لە نیو ساوس وێڵز ئاگرێک کەوتوەتەوە، لەگەڵ بوونى بارى لەناکاو لە کوینزلاند.

,

بەگوێرەى ئامارەکانى ئەو وڵاتە، لە نیو ساوس 259 خانو وێران بوون لە هەفتەى ڕابردوودا تا ئێستاش 59 ئاگرى نێو دارستانەکان کۆنتڕۆڵنەکراون، لە ویلایەتى کوینزلاندیش، 16 خانو لەناوچوون و هێشتا 57 ئاگر گڕیان لێ بەرز دەبێتەوە.

,

میدیاکانى ئەو وڵاتە لە زارى کاربەدەستانەوە بڵاویانکردووەتەوە، وەرزى ئاگر لەمساڵدا زوتر دەستى پێکرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل