fbpx
Shadow Shadow

ئوردن لەبارەى دانانی ئاڵای کوردستانەوە ڕونکردنەوە دەدات

19:28 شه‌ممه‌ 06 نیسان 2019
article image

وەزارەتى دەرەوەى شانشینی ئوردن رایگەیاند، دانانی ئاڵای کوردستان بەبێ ئاڵای عێراق لە پێشوازی مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵەیەکى پرۆتۆکۆلییە نەک زیاتر.

لە ڕونکردنەوەیەکدا لەبارەى دانانی ئاڵای کوردستان بە تەنها لە کاتی پێشوازی مەسعود بارزانی لە فڕۆکەخانەى عەممان، سەفیان سەلمان، وتەبێژی وەزارەتى دەرەوەى ئوردن رایگەیاند، ئەو هەڵەیە بە ئەنقەست نەبووە و پابەندن بە یەکێتى خاکی عێراقەوە.

هاوکات بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وەزارەتی دەرەوەی ئوردن پەیوەندی پێوەکردوون و “ئەو هەڵە پڕۆتۆکۆلیەی” بۆ ڕوونکردوونەتەوە، دوپاتیشیان کردوەتەوە کە دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەهێزتر بكەن وهەڵوێستیان جێگیر و نەگوڕە سەبارەت بە یەكپارچەیی خاكی عێراق.

ڕۆژی هەینی 4ی نیسانی 2019، مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەری شاندێکى حکومەتى هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابوریی دەریای مردوو گەیشتە ئوردن و لە فڕۆکەخانەى عەممان له‌ لایەن ئەمیر فەیسەڵ، برای پاشای ئوردنەوە پێشوازی لێكرا.

لەکاتی پێشوازییەکەدا، تەنها ئاڵای کوردستان بەبێ ئاڵای عێراق دانرابوو کە ئەوەش ناڕەزایەتی و کاردانەوەی چەند لایەنێکى سیاسیی عێراقی بە تایبەت فراکسیۆنەکانی نەسر و دەوڵەتی یاسای لە پەرلەمانی عێراق بەدوای خۆیدا هێنا و داوایان لە ئوردن کرد ڕونکردنەوە بدات.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل