fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئه‌یاد عەلاوى:سەپاندنى کاندید بۆ سەرۆکوەزیران لەلایەن ئێرانەوە ڕەتدەکەینەوە

19:30 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020
article image

 

ناس کورد-

سەرۆکى هاوپەیمانى نیشتیمانى، سەپاندنى هەر کاندێدیک بۆ سەرۆکوەزیران لەلایەن ئێرانەوە ڕەتدەکاتەوە و پشتیوانى خۆى بۆ بەردەوامى خۆپیشاندانەکان دەردەبڕێت.

.

ئەیاد عەلاوى، سەرۆکى هاوپەیمانى نیشتیمانى لە تویتێکدا ڕایگەیاند، هەر کاندیدێک بەبڕیار یاخود بەدەستوەردانى ئێران و هەر وڵاتێکى تر بسەپێنرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ خەڵکى ڕاپەڕیو، لەڕوى سیاسى و لەناو خەڵکەوە ڕەتدەکرێتەوە و دەبێتە هۆى دروستکردنى قەیرانێکى ئاڵۆزتر.

.

لەباره‌ی بەردەوامى خۆپیشاندانەکانیش عەلاوى نوسیویەتى “ئەو جوڵانەوە جەماوەرییە کە لەسەرتاپاى وڵاتەوە دەستیپێکردوە، جوڵانەوەیەکى تایبەت و دڵسۆزانەى عێراقیانەیە و هەمو جۆرە دەستوەردان و کاریگەرییەکى دەرەکى ڕەتدەکەینەوە و ئێمەش پاڵپشتى دەکەین و سور دەبین لەسەرى”.

.

عەلاوى هاشتاگێکى بڵاو کردوەتەوە کە جەختکردنەوەیە لەوەى هاووڵاتى عێراقى خۆى بەرپرسە لەخۆیى و هەر خۆیشى بڕیارى عێراقیانە دەردەکات نەک خەڵکانى تر.

.

قسەکانى عەلاوى لەکاتێکدایە، بەوتەى چەند سەرچاوەیەکى سیاسی ئاگادار لایەنە سیاسییەکان نزیکبوونەتەوە لە گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر کاندیدى سەرۆکوەزیران، تا شوێنى عادل عەبدولمەهدى بگرێتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل