Shadow Shadow

ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ڕیتانییه‌ى كه‌ داواى ده‌كرد به‌چه‌كى ئه‌تۆم له مه‌كە بدرێت چۆن سزادرا؟

20:13 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە ئادارى ساڵى 2018دا، له ‌چه‌ند شارێكى وڵاتى به‌ریتانیا، نامه‌یه‌ك به ‌ناونیشانى “ڕۆژى سزادانى موسڵمانان” به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا بڵاوکرایەوە، له ‌ناوه‌ڕۆكى نامەکەدا هانى خه‌ڵكى به‌ڕیتانیا درابوو له ‌هه‌رشوێنێكى وڵاته‌كه‌یاندا خه‌ڵكانى موسڵمانیان بینى هێرش بكه‌نه‌ سه‌ریان.

 

ئەو نامەیەى کە هەڕەشەى بۆ گیانى موسڵمانان دروستکردبوو، لەلایەن گەنجێک بەناوى دەیڤد بارنهامى تەمەن 36 ساڵەوە وسرابوو، میدیاكانى بەڕیتانیا ئاشکرایان کردبوو، لە به‌شێكى نامه‌كەیدا ئه‌و گه‌نجه‌ بەڕیتانییه‌ داواى كردووه‌، “به ‌چه‌كى ئه‌تۆم له ‌شارى مەكه بدرێت لە ‌سعودیه”‌.

 

دواى نزیكه‌ى پێنج مانگ به‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌دا، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دەیڤد ده‌ستگیر ده‌كرێت، به‌تۆمه‌تى ئه‌و تاوانه‌ و چه‌ند تاوانێكى ترى هاوشێوه،‌ دواى ئه‌وه‌ى دادگایى ده‌كرێت و دان به‌ به‌شێك له ‌تاوانه‌كانیدا ده‌نێت، دادگاى بەڕیتانیا سزاى 12 ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنیت.

 

ڕێكخراوى تل ماماى به‌ریتانیاش له ‌ڕاپۆرتێكیدا ئاشكراى كردووه‌، دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و نامانه‌ له‌لایه‌ن دەیڤده‌‌وه،‌ 37 ڕوداوى توندوتیژى له‌دژى خه‌ڵكانى موسڵمان له ‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى به‌ریتانیادا ڕویانداوه.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل