fbpx
Shadow Shadow

ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌ بۆ پێدانى زانیارى له‌سه‌رى، توركیا 700 هه‌زار دۆلار ده‌به‌خشێت؟

22:10 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

توركیا بڕى 700 هه‌زار دۆلارى وه‌كو به‌خشین بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى دیاریكرد كه‌ زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر محه‌مه‌د ده‌حلانى به‌رپرسی پێشووى فه‌ڵه‌ستین پێده‌دات.

.

توركیا ده‌حلان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كارى هه‌واڵگرى بۆ ئیمارات ده‌كات و به‌شداریكردووه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ كوده‌تاكه‌ى ساڵى 2016ى دژ به‌ئه‌ردۆغان.

.

سلێمان سۆیڵۆ وه‌زیرى ناوخۆى توركیا به‌میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، “ده‌حلان ده‌خرێته‌ لیستى تیرۆریستانی داواكراوه‌وه”‌.

.

میدیاكانى نزیک لە توركیا، ده‌حلان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆڵى له‌ كوشتنى جه‌مال خاشقچى ڕۆژنامه‌نوسى سعودیه‌ له‌ كونسوڵگه‌رى سعودیه‌ له‌ئه‌سته‌نبوڵدا هه‌بووه‌.

.

له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ میدیاكانى سعودیه‌، ده‌حلان تۆمه‌ته‌كانى ڕه‌تكرده‌وه‌ و “ئه‌ردۆغانى به‌پاڵپشتى تیرۆریستانى سوریا و دزینى پاره‌ى بانكى لیبیا تۆمه‌تبار كرد” و ده‌شڵێت، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت خۆى بكاته‌ ئه‌میرى موسڵمانان.

.

ده‌حلان له‌لایه‌ن دادگاى فه‌ڵه‌ستینییەوە و‌ به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى، سێ ساڵ لەمەوبەر سزاى 58 هه‌شت ساڵ زیندانى بۆ دەرکراوە.

.

ساڵى 2007 ده‌حلان به‌رپرسى ده‌زگایه‌كى ئه‌منیى بووه‌ له‌غه‌زه‌، به‌ڵام دواى كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌كاره‌كانى ئاشكرا بووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ غه‌زه‌ ده‌ركراوه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل