fbpx
Shadow Shadow

"سه‌رۆك وه‌زیران ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌ى توند كراوه‌ته‌وه‌"

ئه‌وه‌ى نوسینگه‌ى عه‌بدولمه‌هه‌دى شاردیه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا ئاشكراى كرد

21:52 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى گفتوگۆیه‌كى نێوان دیپلۆماتكارانى ئه‌وروپا و عه‌بدولمه‌هدی کە نووسینگەکەى وا بڵاوى کردەوە “وڵاتانى ئه‌وروپا پشتیوانى خۆیان بۆ هاریكارى عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى داعش و كارى هاوبه‌ش ده‌ربڕیوه”‌، به‌ڵام باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا هاته‌ دەنگ و ده‌ڵێت ڕه‌خنه‌ى توند ئاڕاسته‌ى عه‌بدولمه‌هدى كراوه‌.

.

ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌، 14ى تشرینى دووەمى 2019)، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژەى بەوە کرد “كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى نێوان دیپلۆماتكارانى ئه‌وروپا له‌سه‌ر داواى عه‌بدولمه‌هدى بووه‌ و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م باڵیۆزانى ئه‌وروپا نیگه‌رانى و ڕه‌خنه‌ى خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق و توندوتیژیه‌كانى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌دژى خۆپیشانده‌رانى مه‌ده‌نیى گه‌یاندووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران.

.

باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و دیپلۆماتكارانى ئه‌وروپادا ڕه‌خنه‌ى توند له‌دۆخى كۆت و به‌ندكردنى ئازادى ڕۆژنامه‌وانیى و ڕاگرتنى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت گه‌یه‌نراوه‌ته‌ عه‌بدولمه‌هدى، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو پێشێلكردنى مافەکانى مرۆڤ ناوبانگى عێراق وه‌كو وڵاتێكى دیموكراتى و هاوبه‌شێكى كاراى ئه‌وروپا له‌ناوچه‌كه‌ له‌كه‌دار ده‌كات.

.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ ڕوو باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا له‌ گفتوگۆیه‌كى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدى جه‌ختى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌ڵمانیا هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ عێراقدا بەبا‌یەخه‌وه‌ ده‌ڕوانێت به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ى ڕێزگرتن بێت له‌مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادییه‌كانى بیروڕا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل