fbpx
Shadow Shadow

ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان چۆڵكرد

17:40 چوار شه‌ممه‌ 01 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌می باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان له‌ به‌غدا چۆڵكرد و به‌ره‌و شوێنی پرسه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی جادرییه‌ چوون.

.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ “وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داواكاری ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شد به‌رده‌می باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان له‌ به‌غدا چۆڵكرد و به‌ره‌و شوێنی پرسی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی جادرییه‌ رۆشتن”

.

پێشتر دەستەى حەشدى شەعبى داوای لەو کەسانە كرد کە لەنزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەتەوە بکشێنەوە، وەک ڕێزگرتن لە بڕیارەکەى حکومەتى عێراق کە فەرمانیکردووە لەو بارەیەوە، چونکە پەیامى خۆپیشاندەران لەو بارەیەوە گەیشتووە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، حەشدى شەعبى پێزانینى هەیە بۆ هەڵوێستەکەى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان و کەسایەتییە سیاسی و ئاینى و ڕۆشنبیرییەکان کە دژى هێرشەکەى ئەمریکان بۆ سەر حەشدى شەعبى.

.

حەشدى شەعبى داواشى لە لایەنگرانى کردووە، بەشدارى بکەن ڕێوەڕەسمى ماتەمینى تایبەت بە قوربانیانى هێرشەکە، لەناوچەى جادرییەى بەغدا.

.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ناڕەزایی دەربڕین لەلایەن لایەنگرانى حەشدى شەعبییەوە لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا دەستیپێکردەوە و گرژى لێکەوتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل