fbpx
Shadow Shadow

کەى یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەت لە پشکى گۆڕان دادەنرێت؟

ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان: پارتى ئیستیفزازانە مامەڵە دەکات

15:41 شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

نیگه‌رانییه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌پارتى دیموكراتى كوردستان به‌هۆى دانەنانى پۆستى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ چاكسازیى به‌رده‌وامه‌، ئه‌ندامێكى جڤاتى  نیشتیمانى گۆڕان ده‌ڵێت، پارتى به‌شێوه‌یه‌كى “ئیستیفزازى” مامەڵەیان لەگەڵ دەکات لەو بارەیەوە.

.

مانگى شوباتى ئه‌مساڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى دیموكراتى كوردستان ڕێكه‌وتنى سیاسیان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌م واژۆكرد، گۆڕان چه‌ند پۆستێكى وه‌زارى وه‌رگرتووه‌ و ماوه‌یه‌كه‌ بەشێک لە بەرپرسەکانى ڕه‌خنه‌ لە پارتى ده‌گرن له‌سه‌ر جێبه‌جێنەكردنى ڕێککەوتنى نێوانیان.

.

نیگەرانییەکانى گۆڕان پەیوەندییان هەیە بەپرسى دانەنانى یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەت بۆ چاکسازیى لەپشکى گۆڕان، لەگەڵ یەکلانەکردنەوەى چارەنوسى پڕۆژەى چاکسازى لەخانەنشینى موچە و دەرماڵە، کە بەرپرسانى گۆڕان دەڵێن مەرجێکى سەرەکى بەشداریکردنیان بووە لەحکومەت.

.

چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “نیگەرانییەکانمان گەیاندووەتە پارتى کە خاوه‌ خاو ده‌كات، به‌تایبه‌تى له‌پرسى پۆستى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى چاكسازیى خاوه‌ خاوێكى ئیستیفزازیى ده‌كات”.

.

وتیشى “پارتى دوو یاریده‌ده‌رى بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت دیاریكردووه،‌ هه‌ردووكیان گۆڕان تێبینى له‌سه‌ریان هه‌بووه‌ و نیگه‌رانبووین له‌و كاره‌، چونكه‌ به‌شێوازێكى ئیستفزازی دانراون”‌.

.

دواى پێکهێنانى کابینەى نۆیەمى حکومەت، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت چوار یاریدەدەرى بۆخۆى داناوە، کە دوانیان پێشتر لەناو گۆڕاندا بوون و وازیان لەو بزوتنەوەیە هێناوە، کە بریتین لە ڕێباز حەملان و محەمەد حاجى.

.

به‌وته‌ى چالاك موهه‌ندیس، بۆ دیاریكردنى یاریده‌ده‌ره‌كه‌ى گۆڕان، پارتى ده‌ڵیت ده‌بێت هه‌یكه‌لى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێداچوونه‌وه‌ى پێدا بكرێت و له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ پۆسته‌كه‌ زیادبكرێت و له‌وێشه‌وه‌ متمانه‌ى پێبدرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ى خۆیان پێویستى به‌وانه‌ نه‌بووه‌.

.

“بۆ پۆسته‌كانى خۆیان پارتى گرفتى نییه‌، به‌ڵام سیاسه‌تى بانێكه ‌و دوو هه‌وا پەیڕەو دەکات له‌گه‌ڵ گۆڕاندا، كه‌چى خۆى پارێزگار لاده‌بات و ده‌یگۆڕێت و ده‌ستیان ئاوه‌ڵایه‌، به‌ڵام بۆ گۆڕان به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌”، چالاك موهه‌ندیس وایوت.

.

زیاتر لە 100 ڕۆژە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم پێکهێنراوە، بزوتنەوەى گۆڕان ماوەى شەش مانگى دیاریکردووە بۆ جێبەجێکردنى تەواوى ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ پارتى، هەروەها ماوەى ساڵێکیشى دیاریکردووە بۆ وەرگرتنى هەڵوێستى کۆتایی لەو بارەیەوە ئەگەر ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرێت.

.

بۆ زانینى بۆچوونى پارتى له‌سه‌ر پرسه‌كه‌، ناس كورد په‌یوه‌ندیكرد به‌ نزیكه‌ى ده‌ په‌رله‌مانتارى پارتى و چه‌ندین به‌رپرسى حزبى پارتییه‌وه‌ له‌وانه‌، نورى حه‌مه‌ عه‌لى، عه‌لى عه‌ونى، ئه‌كره‌م ساڵه‌ح، عه‌لى حسێن، عه‌تا شێخ حسێن، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه‌.

.

پێشتر عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو، “ئەوانەی ڕەخنە دەگرن دەیانەوێت ڕێککەوتنەکەی پارتی و گۆڕان تێکبدەن و تەنها ناڕەزایی شەخسی کۆمەڵێک کەسن، بەپێچەوانەوە تائێستا هیچ ڕەخنە و ناڕەزایەتییەکی فەرمیمان لە گۆڕانەوە پێنەگەیشتووە”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل