ناس کورد-
ماوه‌ى دوو ڕۆژه پارێزگارى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له دوو فه‌رمانى جیاوازدا بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى به‌شه جیاجیاكانى دیوانى پارێزگاکەى له‌كاره‌كانیاندا ده‌ركردووه، كه زۆربه‌یان كوردن و له‌شوێنى ئه‌وانیشدا كه‌سانێكى ده‌ستنیشانكردووه کە دەوترێت “کەسوکارى خۆین”.
,
جوان زه‌نگه‌نه، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “ڕاكان جبورى عهقڵییهتێكى شۆڤێنى هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كى شۆڤێنییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردا ده‌كات، ئێستاش بە بیانوى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى پۆسته‌كانى كه‌ركوك پێشتر به ده‌ستى كورده‌وه بوون، ده‌ستى كردووه به لابردنیان”.
,
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه لەلایەن پارێزگارى کەرکوکەوە دەخرێنە شوێن ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كوردانه‌ى كه له پۆسته‌كانیان دووردهخرێنەوە، كه‌سانى عه‌ره‌بن و زۆربه‌شیان له عه‌شیره‌تى خۆین”.
,
له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ ڕێگرى كردن له‌و كاره كه به‌زیانى كورد شكاوه‌ته‌وه له‌شاره‌كه، جوان زه‌نگه‌نه وتى: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن كارا نییه و لاوازه، ناتواندرێت ڕه‌خنه لەو کارانە بگیرێت و بانگی بکەینە ناو ئه‌نجومه‌ن و ئه‌و كارانه‌ى كه كردوونى پێیههڵبوهشێنینهوه”.
,
بەڕاى ئهندامهکەى یەکگرتوو لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كورد له‌ناوخۆى خۆیدا ناكۆكه به‌تایبه‌تى یه‌كێتى و پارتى، ئەوانە هۆكارن بۆ كارا نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن و به‌وه‌ش ڕاكان جبورى فرسه‌تى وه‌رگرتووه له‌دژى كورد مامه‌ڵه بكات.
,
,