fbpx
Shadow Shadow

"چوار په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنه‌كه‌ ماوه‌"

ئه‌نجومه‌نی سیاسی نەوەی نوێ سێ پەرلەمانتاری تری لە فراکسیۆنەکەی دەرکرد

17:31 چوار شه‌ممه‌ 22 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-
ئه‌نجومه‌نی سیاسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا، سێ په‌رله‌مانتاری تری فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركرد و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات”ئەو سێ پەرلەمانتاره‌ی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەنەبوون دەستبەرداری خانەنشینی بن، لە فراکسیۆن و جوڵانەوەکەش دەرکران”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی سیاسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “سێ پەرلەمانتاری دیکە لە جوڵانەوەکە دەرکران بەهۆی جێبەجێنەکردنی داوای جوڵانەوەکە بۆ دەستبەرداربوونی خانەنشینی”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ :”سێ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ئاگاداركرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینی بن و داوامانلێکردن نوسراوی فه‌رمیی بكه‌ن بۆ په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌ نه‌بوون ئه‌و كاره‌ بكه‌ن”.

.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئه‌م سێ کەسە تا پێش کۆنگرەی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌ هیچ كاتێكدا نه‌ له‌ میدیا، نه‌ له‌ فه‌یسبوك و سۆشیال میدیای خۆیان نه‌ به‌ نوسراوی فه‌رمی رایاننه‌گه‌یاندووه‌ له‌ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ نه‌ماون”.

.
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌ “ئەو سێ پەرلەمانتارە ته‌نها بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی داوای جوڵانه‌وه‌كه‌ كاتێ لەبەردەم رای گشتییدا داوای لێکردن ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینی بن، ئه‌و گه‌مه‌ ناشیرینە ده‌كه‌ن و خۆیان له‌ ناوه‌ڕۆكی داواكه‌ ده‌دزنه‌وه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداربوونه‌ له‌ موچەی خانه‌نشینی، بۆیە لە لایەن ئێمەوە ئەو سێ پەرلەمانتارە دەرکراون”.

.
رۆژی (دوشه‌ممە)ی ڕابردوو‌ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ‌ و فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌كه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئەنجامدا و داوایان له‌ سێ په‌رله‌مانتاری جوڵانەوەکەیان كرد “له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێردا یان ده‌ستبه‌رداری موچەی خانه‌نشینی بن، یاخود له‌ جوڵانه‌وه‌كه‌ و فراكسیۆنه‌كه‌ ده‌رده‌كرێن”.

.

دوابەدوای كۆنگره‌كه‌ هەر سێ پەرلەمانتار (مەم بورهان قانع، سیروان بابان، دیاری ئەنوەر) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد ئەوان ماوەی چەند مانگێکە پەیوەندییان بە فراکسیۆن و جوڵانەوەی نەوەی نوێ نەماوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل