fbpx
Shadow Shadow

بۆ بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى لە دۆسیەى نه‌وتدا

ئه‌نجومه‌نى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌عێراق چه‌ند بڕیارێكى دەرکرد

15:25 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئه‌نجومه‌نى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌عێراق چه‌ند بڕیارێك بۆ بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى له‌كه‌رتى نه‌وتدا ده‌رده‌كات، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش ده‌ڵیت، بڕیاره‌كانى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ په‌یوه‌ندیان به‌دۆسیه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌ و زیاتر په‌یوه‌ندى به‌بونى گه‌نده‌ڵى چه‌ند كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى عێراقه‌وه‌یه‌.

.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5 ئۆكتۆبه‌رى 2019 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌عێراق بەسەرۆکایەتى عادل عەبدولمەهدى ئاشكرایكردووه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، چه‌ند بڕیارێكى گرنگ له‌باره‌ى چه‌ند پرسێكه‌وه‌ له‌وانه‌ دۆسیه‌ى نه‌وت دەرکراوە.

.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ نه‌چووه‌ته‌ ورده‌كاریى زیاتره‌وه‌ و ته‌نها ئاماژه‌ى به‌ چه‌ند سێكته‌رێك كردووه‌ كه‌ بڕیاره‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى جەختكردنه‌وه‌ له‌جێبه‌جێكردنى بڕیارێكى پێشووى له‌باره‌ى دورخستنه‌وه‌ى هه‌زار كارمه‌ندى ده‌زگاكانى حكومه‌ت،‌ به‌هۆى تێوه‌گلانیان له‌گه‌نده‌ڵى.

.

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى ئاینده‌ له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌عێراق په‌یوه‌ندییان به‌ دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌وباره‌وه‌ په‌یوه‌نده‌ به‌پرسى ڕێكکه‌وتن لەسەر فرۆشتنى نه‌وت‌ نه‌ك پرسى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌”.

.

ڕونیشیکردەوە “بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌عێراق زیاتر بۆ نه‌هێشتن و ڕێگریكردنى گه‌نده‌ڵی كارگێریى و داراییه‌ كه‌ له‌ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى نه‌وتى عێراقدا له‌وانه‌ كۆمپانیاى سۆمۆدا هه‌یه‌ و ساڵانه‌ش به‌وهۆیه‌وه‌ پاره‌یه‌كى زۆرى تێدا به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت”.

.

به‌وته‌ى سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ زیاتر په‌یوه‌ندى به‌ناوخۆیى عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌چێته‌ ورده‌كاریى گه‌نده‌ڵى ده‌زگاكانه‌وه،‌ ئه‌وه‌ى كه‌ باسكراوه‌ پەیوەندیدارە بە چۆنیه‌تى كارى كۆمپانیاكان و دابه‌شكردنى كارمه‌ند و قازانجه‌كانیان و ده‌ستكه‌وتنى پاره‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ناڕه‌وا له‌ڕێگه‌ى نه‌وته‌وه‌.

.

لاى خۆیەوە، غایب فه‌یسه‌ڵ په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، ئاگادارى ئه‌و بڕیارانه‌ نیه‌، به‌ڵام دۆسییه‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌رده‌وام مشتومڕی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل