fbpx
Shadow Shadow

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق: سەرپێچى و تاوانەکانى خۆپیشانده‌ران یاساى تیرۆر نایانگرێته‌وه‌

12:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته‌ پاڵ خۆپیشانده‌ران سه‌رپێچى و تاوانى ئاسایین و یاسای تیرۆر نایانگرێته‌وه‌.

.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 24ى نۆڤمبه‌رى 2019 بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق ڕایگه‌یاند، به‌پێى بڕیارێكى دادگاى ته‌میزى فیدراڵى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه‌ دراونه‌ته‌ پاڵ خۆپیشانده‌ران سه‌رپێچى و تاوانى ئاسایین و به‌پێى یاسایى سزادانى ساڵى 1969 و به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌ و كارانه‌ى كه‌ ئه‌نجامیانداوه‌ سزا ده‌درێن.

.

ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، ماده‌ى 13ى تیرۆرى ساڵى 2005 عێراق به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ناسه‌پێنرێت و ئه‌و یاسایه‌ش نایانگرێته‌وه‌.

.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ لەکۆتایی مانگى ڕابردوودا ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق ڕایگەیاندبوو، هەر هێرشێک بەچەک بۆ سەر بارەگاى سەربازى و ئەمنى، بە یاساى تیرۆر مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت و ئەوانەى ئەو کارە بکەن سزاى لەسێدارەدانیان بۆ دەردەکرێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل