ناس کورد
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، گروپێكى چەکدارانی داعشى ده‌ستگیركرد كه ئه‌میرێك لە نێوانیاندایە و سێ گه‌نجى كوردى لهحهوێجه سه‌ربڕیوه.
.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووه، هێزه‌كانیان له‌شارى كه‌ركوك گروپێكى “تیرۆریستی” سه‌ر به‌چه‌كدارانى داعشیان ده‌ستگیركردووه.
.
له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا كه وه‌زاره‌تى بەگری بڵاویکردووەتەوە، گروپەکە دان به‌تاوانه‌كانیاندا ده‌نێن كه چه‌ندین کردەوەی توندوتیژییان ئەنجامداوە.
.
یەکێک لە چەکدارە دەستگیرکراوەکان، ئەمیری داعش بووە، دان بەوەدا دەنێت کە سێ کوردی شاری کەرکووکیان دەستگیر کردووە و لە قەزای حەویجە سەری بڕیون.
.
ئەمیرەکەی داعش دەڵێت: “ئەمیر فەرمانی پێکردم سەریان ببڕم و، من و دوو کەسی تر لە گرووپەکەمان کە خەڵکی دیالە بوون، فەرمانەکەمان جێبەجێ کرد و ئه‌و سێ كورده‌مان سه‌ربڕى”
.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه، ده‌ستگیركردنى ئه‌و گروپه‌ى داعش به‌هاوكارى هێزه‌كانى ئاسایش و هه‌واڵگرى شاره‌كه ئەنجامدراوە.
.
گروپەکە پێش دەستگیرکردنیان پاره و خۆراكیان بۆ خێزانى كوژراوه‌كانى داعش له‌ناو شارى كه‌ركوك بردووه و به‌نیازبوون چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى توندوتیژی له‌و شاره‌دا ئه‌نجامبده‌ن.
.