fbpx
Shadow Shadow

ئه‌مه‌ریكا: داعشە بیانییەکانی لای هەسەدە بوونەتە مەترسی لەسەر ناوچەکە

16:48 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داوەتە وڵاتانی ئەوروپا، لەئەگەری وەرنەگرتنەوەی چەکدارە زیندانییەکانی لای هەسەدە دەبنە مەترسی بۆسەر ناوچەکە.

.

ئەمڕۆ، هەینی 6ی ئەیلوولی 2019، مارك ئیسپەر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند، “نزیكه‌ی دوو هه‌زار چەکداری زیندانیکراوی بیانی كه‌ زۆربه‌یانی خه‌ڵكی بەڕەگەز ئەوروپیین، هێشتا له‌ ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌)دان و بوونەتە هۆی درووستبوونی مه‌ترسی ئه‌منی له‌سەر ناوچەکە”.

.

مارك ئێسپر وتی: “ئه‌و بارودۆخە نازانرێت تاكه‌ی بەوشێوەیە به‌رده‌وام دەبێت، باوه‌ڕمان وایه‌ پێویسته‌ ئه‌و زیندانیە بیانیانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كانیان، به‌شێوازێك كه‌ گونجاو بێت بۆیان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرێت ڕەوشی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ به‌ له‌رزۆكی ده‌مێنێته‌وه‌”.

.

ئەم وتانەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سەردانی به‌ریتانیا دەکات و تا ئێستاش بەریتانیا ئاماده‌ نییه‌ ئەو داعشە بەندکراوانەی خۆی وەربگرێتەوە کە ژمارەیان نزیكه‌ی 300 چه‌كدار دەبێت.

.

پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو “وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌بێت چه‌كداره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا هه‌سه‌ده‌ ناچار ده‌بێت ئازادیان بكات و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ناتوانن چیتر بچنه‌ ژێر ئه‌و باره‌ گرانەوە.‌”

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل