fbpx
Shadow Shadow

ئه‌مریكا ژمارەى ئەو هێزانەى ئاشکرا دەکات کە لە باکورى سوریا دەمێننەوە

20:32 یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى دەستەى ئەرکانى هێزە هاوبەشەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا نزیكه‌ى 500 بۆ 600 سه‌رباز له‌ هێزه‌كانی له ‌باكورى سوریا ده‌هێڵێتەوە.

,

له ‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێکى ڕوسی ژه‌نەڕاڵ مارك میلى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: “كاتێك سەرۆکى ئەمریکا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى له ‌باكورى سوریا ڕاگه‌یاند، كاتێكى بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ دیاری نه‌كردووه”‌.

,

ئەو ژەنەڕاڵەى ئەمریکا، ڕه‌خنه‌ى توندیشى له‌و به‌رپرسه‌ سیاسییانه‌ى ئه‌مریكا گرت كه‌ ئیدانه‌ى بڕیاره‌كه‌ى تڕه‌مپیان كرد بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاتەکەى لە ‌سوریا، ئه‌و كاره‌شی به ‌مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاسایشى ئیسرائیل ده‌زانی.

,

سه‌ره‌ڕاى ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ى ڕوسیا و توركیا لەپاش كشانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ‌سوریا بۆ ئاگربەست، به‌ڵام توركیا ناوبه‌ناو هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامده‌دات و له‌و كاره‌شى به‌رده‌وامه‌.

,

پێشتریش چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌مریكى باسیان له‌وه‌ كرد‌، مانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له ‌هێزه‌كانیان له‌ باكورى سوریا بۆ مه‌به‌ستى پارێزگاریكردنه‌ لە چه‌ند كێڵگه‌یه‌كى ناوچه‌كه‌ كه‌ ئه‌مریكا به ‌فڕۆشتنى ئه‌و نه‌وته‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل