fbpx
Shadow Shadow

ئه‌مریكا چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

08:35 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌مریكا چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌ به‌غدا له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ چالاكییه‌ هاوبه‌شه‌كانی راگرتبوو.

.

رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری دوو به‌رپرسی سه‌ربازی ئه‌مریكییه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ناویان بهێنێت ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ “وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌زوترین كات هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا له‌بواری له‌ناوبردنی داعش ده‌ستپێبكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا نه‌قۆزێته‌وه‌”.

.

لێدوانی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ (9ی كانونی دووه‌می 2020) هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وامبوونی به‌شێك له‌ چالاكییه‌كانی دژی رێكخراوی داعش دوپاتكرده‌وه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ كار و چالاكییه‌كانی له‌ عێراق راگرتبوو.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل