fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

ئه‌مریكا؛ دەرمانى کۆرۆنا لەسەر توشبووان تاقیدەکرێتەوە

21:55 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا ئاشکرایکرد، لەماوەى مانگ و نیوێکدا دەرمانى کۆرۆنا لەسەر توشبوان بەو ڤایرۆسە تاقیدەکەنەوە.

.

مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەى لەماوەى مانگ و نیوێکى تردا دەرمانى چارەسەرکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر توشبوان بەو ڤایرۆسە تاقیدەکاتەوە.

.

هەر ئەمڕۆ مایک پێنس سەبارەت بە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەى و ڕێوشوێنەکانى حکومەتى ئەمریکا وتى “ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ گرتنەبەرى هەر ڕێوشوێنێک بۆ حکومەتى ناوخۆیى ولایەتەکان جێدەهێڵێت و ئەوان هەر بڕیارێک بدەن ڕێزى دەگیرێت.

.

ئیدارەى ترەمپ پێشبڕکێ لەگەڵ کاتدا دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە بۆیەکەمجار لە چین بڵاوبووەوە و تا ئێستا چەند دەرمانێک بۆ چارەسەرى ڕاگەیەنراوە، بەڵام هێشتا هیچ دەرمانێک لەسەر مرۆڤ تاقینەکراوەتەوە و ڕێکخراى تەندروستى جیهانیش وەکو چارەسەر نەیناساندووە.

.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، پشکنین بۆ هەر کەسێک دەکەن کە لە وڵاتانى توشبووەوە بچێتە ئەمریکا پێش سەرکەوتنى فڕۆکەکە و دواى دابەزینیشى لە فڕۆکە.

.

بەپێى ئامارەکان، تا ئێستا 68 حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراون، لەگەڵ حاڵەتێکى گیان لەدەستدان، کە پیاوێکى تەمەن پەنجا ساڵ بووە و دانیشتووى واشنتن بووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل