fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئه‌مریكا تاوتوێی دانانی سیستمی دژه‌ موشه‌كی پاتریۆت ده‌كات له‌ عێراق

12:48 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا  به‌ كه‌ناڵێكی ئه‌مریكی وتووه‌ “له‌دوای هێرشه‌ موشه‌كه‌ییه‌كه‌ی ئێران بۆ  سه‌ر  بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق، وڵاته‌كه‌ی تاوتوێی دانانی سیستمی دژه‌ موشه‌كی پاتریۆت ده‌كات له‌عێراق”.

.

به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی وتووه‌ “هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق وای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ تاوتوێی دانانی سیستمی دژه‌ موشه‌كی پاتریۆت له‌ عێراق بكه‌ن”.

.

به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا “هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆته‌ هۆی برینداركردنی چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مریكا و وڵاته‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه‌ پێویستی به‌ پارێزگاری هه‌یه‌ له‌ عێراق”.

.

له‌كاردانه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ئێران هێرشێكی موشه‌كی كرده‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل