fbpx
Shadow Shadow

ئه‌لمۆنیته‌ر: عادل عه‌بدولمه‌هدى دوو جار  ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئاماده‌ كرد و رێگرى لێکرا

19:45 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مریكى ئاشكراى ده‌كات، له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانى عێراقدا، دوو جار عادل عه‌بدولمه‌هدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئاماده‌ كردووه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ى له‌ئێرانه‌وه‌ نزیكن كاره‌كه‌ى ڕە‌تكراوه‌ته‌وه‌ و ڕێگرى لێكراوه.

.

له‌ڕاپۆرتێكیدا ماڵپه‌ڕى ئه‌لمۆنیته‌رى ئه‌مریكى ئاشكراى كرد “له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانى عێراقدا عادل عه‌بدولمه‌ه‌دى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دوو جار ویستویه‌تى ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن دوو فراكسیۆنى نزیك له‌ئێرانه‌وه‌ ڕێگرى لێكراوه‌.

.

ماڵپه‌ڕە‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، عادل عه‌بدولمه‌ه‌دى له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ساڵى 2018 به‌پاڵپشتى دوو فراكسیۆنى به‌هێزى په‌رله‌مانى (هاوپه‌یمانى فه‌تحى نزیك له‌ئێران و هاوپه‌یمانى سائیرون كه‌ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ ڕابه‌رایه‌تى ده‌كرێت و شوێنكه‌وتى ئێران په‌سه‌ند ناكات و له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونه‌كانى له‌باره‌ى عێراقه‌وه‌ یه‌كنایه‌نه‌وه، بووە سەرۆک وەزیرانى عێراق‌.

.

ئه‌لمۆنیته‌ر ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، دواى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كان و له‌سێهه‌مین ڕۆژیدا عادل عه‌بدولمه‌هدى ویستى وتارێك پێشكه‌ش بكات به‌ڵام چوار كاتژمێر له‌واده‌كه‌ى خۆى دوا كه‌وت ئه‌وه‌ش به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هه‌دى له‌گه‌ڵ چه‌ند فراكسیۆنێكى په‌رله‌ماندا.

.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت به‌ئه‌لمۆنیته‌رى ڕاگه‌یاندووه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ئامادەبوونى نوێنه‌رى هاوپه‌یمانى فه‌تح و هاوپه‌یمانى سائیرون به‌رێوه‌ چووه‌ و عه‌بدولمه‌هدى پێشنیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ ڕوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و دوو فراكسێۆنه‌وه‌ ڕە‌تكراوه‌ته‌وه‌.

.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌كه‌ى هاوپه‌یمانى سائیرونه‌وه‌ كه‌كه‌سێكى نزیكى موقته‌دا سه‌دره‌ به‌ عه‌بدولمه‌هدى وتراوه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ بڕگه‌یه‌كى ڕێكکه‌وتنه‌كه‌یان نه‌بووه‌ كاتێك هه‌وڵیان بۆ داوه‌ ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.

.

باس له‌وه‌ش كراوه‌ دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌گاته‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌ستبه‌جێ نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن قاسم سوله‌یمانى ده‌گه‌یه‌نرێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران و داواى لێ ده‌كات له‌و بیرۆكه‌یه‌ى په‌شیمان بێته‌وه‌ و هه‌وڵى چاكسازیكردن له‌نێو چه‌ند وه‌زاره‌تێكى حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ بدات.

.

هه‌ر به‌گوێرەى زانیارییه‌كانى ئه‌لمۆنیته‌ر، دواى خامۆشبوونه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى عێراقیش عه‌بدولمه‌هدى ئاسوده‌ نیه‌ و ته‌نها به‌هۆى ڕووداوه‌كانى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندیان به‌وه‌ هه‌یه‌ گه‌ر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌ نه‌ ده‌توانێت سه‌ركوتیان بكات نه‌ ده‌شتوانێت داواكارییه‌كانیشیان جێبه‌جێ بكات و ئێستا له‌و نێوانه‌دا دۆشداماوه‌.

.

لاى خۆشیه‌وه‌ ڕە‌عد هاشم، ڕاوێژكارى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ ستراتیژییه‌كان به‌ماڵپه‌رە‌كه‌ى وتووە‌، له‌سه‌ره‌تاكانى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كاندا عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى ئاماده‌ كردووه‌، به‌هۆى فشاره‌كانی سه‌ریه‌وه‌ له‌لایه‌ن باڵى ئێران له‌نوسینگه‌كه‌ى و هاوپه‌یمانى فه‌تحه‌وه‌ كاره‌كه‌ى ڕاگرت.

.

ئه‌و ڕاوێژكاره‌ عێراقییه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، عه‌بدولمه‌هدى دوو جار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئاماده‌ كردووه‌، به‌ڵام هه‌ر دوو  جاره‌كه‌ ڕە‌تكراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ى له‌ئێرانه‌وه‌ نزیكن.

.

ئه‌لمۆنیته‌ر باسى له‌وه‌ش كردووه‌ گه‌رچى سائیرونیش بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ئه‌و داوایه‌ى كرد به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌ نهێنینه‌كاندا له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ڕەتده‌كرده‌وه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل