fbpx
Shadow Shadow

ئه‌سه‌د لەبارەى کورد و ڕێککەوتنیان لەگەڵ هەسەدە قسە دەکات “بارودۆخەکە بگەڕێتەوە پێش دۆخى شەڕ”

11:09 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

به‌شار ئه‌سه‌د ڕایگەیاند، ڕێكکه‌وتنه‌كه‌یان بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به‌درێژاى 30 كیلۆمه‌تر بۆ نه‌هێشتنى بیانووه‌كانى ده‌ستى توركیا بووه‌، ده‌شڵێت هه‌سه‌ده‌ ته‌نها كورد نییه‌ و به‌شێك له‌كورده‌كان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریادا زۆرباشه‌.

.

به‌شار ئه‌سه‌د سەرۆکى سوریا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى ئاڕ تى ڕوسى لەبارەى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات دواى له‌شكركێشیه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان، وتى “بارودۆخه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و خاكه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ سوپاى سوریاى بۆ ڕۆشتووه‌ و خزمه‌تگوزارى حكومه‌تیشى پێده‌گات، دواتریش سه‌روه‌رى بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌”.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ڕێكکه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات بۆ كشانه‌وه‌یان به‌درێژى 30 كیلۆمه‌تر له‌باشوره‌وه‌ له‌پێناو نه‌هێشتنى بیانویه‌ك بووه‌ به‌ده‌ستى توركیاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هێرشنه‌كاته‌ سه‌ر سوریا.

.

له‌باره‌ى داواکەیان لە هه‌سه‌ده‌ بۆ چوونه‌ نێو  سوپاى سوریاوه‌، سه‌رۆكى سوریا وتى “ئێمه‌ ئێستا له‌قۆناغى ڕاگوزه‌رداین بۆیه‌ هه‌سه‌ده‌ چه‌كه‌كانیان ده‌پارێزن، داواشمان لێكردوون بێنە ناو سوپاى سوریاوه‌ به‌ڵام هه‌ندێكیان ئه‌وه‌یان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌”.

.

باسى لەوەشکردووە، له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا ژماره‌یه‌كیان ئاماده‌ییان پیشانداوە بچنه‌ ڕیزى سوپاوه‌ و هێشتا نازانن چى ڕوده‌دات، داواشیان لێده‌كات‌ بچنه‌ ناو سوپاوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ بۆ پێش شه‌ڕ.

.

له‌سه‌ر ئاینده‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و حكومه‌تى سوریا به‌شار ئه‌سه‌د دەڵێت “سوپاى سوریاى دیموكرات ته‌نها له‌كورده‌كان پێكنایه‌ن، به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كن له‌كورد و عه‌ره‌ب و ئه‌وانى تر، كاتێك قسه‌ له‌سه‌ر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ده‌كه‌ین ئه‌وا كورده‌كان نوێنه‌رایه‌تى به‌شێك له‌كورد له‌و هێزه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ زۆربه‌ى كورده‌كان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریادا باشه‌”.

.

به‌وته‌ى سه‌رۆكى سوریا، پارتى یه‌كێتى دیموكراتی‌ به‌ئاشكرا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌چه‌ك و پاره‌ پاڵپشت ده‌كرێن و پێكه‌وه‌ “قاچاخى به‌نه‌وته‌وه‌ ده‌كه‌ن زۆربه‌یان كرێگرته‌ى ئه‌مریكان”.

.

ئەسەد ئه‌و لایەنە به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ سیاسه‌تى ئه‌وان له‌چه‌ند ساڵى ڕابردودا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌مریكا بمێنێتەوە، كاتێكیش ئه‌مریكا به‌جێیهێشتن لێى توڕه‌بوون و قسه‌ى كۆتاییشیان ئه‌وه‌یه‌ نایانه‌وێت بچنه‌ ناو سوپاى سوریاوه‌.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل