fbpx
Shadow Shadow

ئه‌ردۆگان سورە لەسەر دروستکردنى ناوچەى ئارام و خەڵکى حەلەبیش دژى هەنگاوەکانى تورکیان

19:09 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ڕوسیا ئه‌ردۆگان فشار له‌سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌سوریا ده‌كات و ڕاشى گه‌یاندووه،‌ ڕێگه‌ناده‌ن ڕێكکه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌وباره‌وه‌ دوابخرێت، ژنانى  شاره‌وانیه‌كانى گه‌لیش له‌ حه‌له‌ب داوا ده‌كه‌ن جیهان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانه‌كانى ئه‌ردۆگان بۆكاروبارى سوریا بێته‌ ده‌نگ و ڕێگرى لێبكه‌ن.

,

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سه‌رۆككۆمارى توركیاڕایگەیاندووە، وڵاته‌كه‌ى به‌هیچ جۆرێك ڕێگه‌ نادات ڕێكکه‌وتنى توركیا و ئه‌مریكا بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌ باكورى سوریا دوابكه‌وێت.

,

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ى توركیا و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌ سوریا، جوڵه‌یه‌كى دروسته‌ و ئه‌نقه‌ره‌ش ڕێگه‌ به ‌دواخستنى ڕێكکه‌وتنه‌كه نادات، ده‌یه‌وێت خێرا جێ به‌جێ بكرێت و یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌لیش له‌ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى فورات ده‌ربكرێت.

,

وێڕاى ئەو فشارانەى تروکیا بۆ پەلەکردن لە دروستکردنى ناوچەى ئارام، بەڵام ئەمریکا تا ئێستا وەڵامێکى بۆ ئەو هەنگاوە نییە و دیار نییە کەى داواکەى تورکیا جێبەجێ دەکرێت.

,

له ‌كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا، ژماره‌یه‌ك له‌ “ژنانى گه‌ل”، سه‌ر به‌ شاره‌وانى شێخ مه‌قسودى شارى حه‌له‌بى سوریا، له‌ به‌رده‌م شاره‌وانى شاره‌كه‌دا گردبوونه‌وه‌ و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستوه‌ردانه‌كانى توركیایان له ‌كاروباره‌كانى سوریا ئیدانە کرد، دروشمى گردبوونەوەکەشیان بریتی بوو لە “خاك و كه‌رامه‌تتان بپارێزن و داعش و داگیركه‌ران تێكبشكێنن”.

,

به‌یاننامه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن فادیه‌ شێخ عیسا ئه‌ندامى شاره‌وانى گه‌له‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وەکرا: “ده‌وڵه‌تى تورك ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى دابه‌ش بكات كه‌ ده‌ستى ده‌یگاتێ و ئه‌جینداكانى خۆى له ‌ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵكى تر بچه‌سپێنێت”.

,

لەو بەیاننامەدا ئەوەش خراوەتەڕو: “ده‌وڵه‌تى تورك ده‌یان ساڵه‌ ڕێکكه‌وتن و هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌كدا ده‌به‌ستێت كه‌ دژى كورد بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ى سه‌پاندنى سیاسه‌ته‌كانییه‌وه‌ ئاژاوه‌ و پشێوى له‌ناوچه‌كه‌دا بنێته‌وه‌ و وه‌ك چۆن له‌ سوریادا ده‌یكات”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل