Shadow Shadow

ئه‌ردۆگان: خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر جگه‌ له‌چه‌ته‌ى ده‌ریایى هیچى تر نییه‌

08:29 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

له ‌نوێترین كاردانه‌وه‌ى ده‌ستگیركردنى 6 ده‌ریاوانى وڵاته‌كه‌یدا، سه‌رۆككۆمارى توركیا، خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى لیبیاى به‌چه‌ته‌ى ده‌ریایى ناو برد.

.

جارێكى دیکە ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا دووپاتى کردەوە کە پاڵپشتی سه‌ربازى ده‌سه‌ڵاتدارانى ته‌رابلوسى لیبیا دەکات، ئەو دەستەڵاتەى کە خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر دژایه‌تى ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ناكۆكییه‌كانى نێوان ته‌رابلوس و حه‌فته‌ر له‌ ئاڵۆزییه‌كى توندى سه‌ربازیدایه‌.

.

میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاندووه:‌ “خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر جگه‌ له‌چه‌ته‌یه‌كى ده‌ریایى هیچى تر نییه‌”، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك هات دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو چه‌كدارانى حه‌فته‌ر 6 ده‌ریاوانى توركیایان ده‌ستگیركرد.

.

ئه‌ردۆگان هیواشى خواستوه‌ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا، هه‌ڵبژاردن  له ‌لیبیا ئه‌نجامبدرێت و خه‌ڵكى ئه‌زمونێكى دیموكراتى تاقى بكه‌نه‌وه‌.

.

كۆتایى مانگى حوزه‌یرانى ڕابردوو، خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر شارى گه‌ریانى لە دەستدا کە سه‌د كیلۆمه‌تر له‌ ته‌رابلوسى پایته‌خى لیبیاوه‌ دووره،‌ توركیاشى بە هۆکارى ئەو شارە تۆمه‌تبار كرد.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل