fbpx
Shadow Shadow

“ئه‌ردۆگان تره‌مپى خستوه‌ته‌ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كه‌وه ‌ناتوانێت به‌ئاسانى ده‌ربازى بێت”

15:20 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامه‌نه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكیى له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى باڵاى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌، فشارێكى زۆر له‌نێو ئیداره‌كه‌یه‌وه‌ له ‌دژى تره‌مپ دروستبوه‌ و دوودڵە لەوەى بڕیارێك له ‌دژى توركیا ده‌ربكات، تەنانەت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ش بە ترەمپى وتوە، “ئه‌ردۆگان تۆى خستوه‌ته‌ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كه‌وه‌ به ‌ئاسانى لێی ده‌رباز نابیت”.

,

بەرپرسێکى باڵاى ئەمریکا، بە ڕۆژنامەى واشنتن پۆستى ڕاگەیاندووە: “گفتوگۆیه‌كى چڕوپڕ له‌نێو ئیداره‌كه‌ى تره‌مپدا هەیە له‌سه‌ر له‌شكركێشییه‌كانى سوپاى توركیا و مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به ‌تره‌مپى وتوه‌ ‘ئه‌ردۆگان تۆى خستوه‌ته‌ گۆشه‌یه‌وه‌كه‌ ده‌ربازبوونت لێى ئاسان نییه’، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى گڵۆپى سه‌وزى بۆ ئه‌ردۆگان هه‌ڵكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هیرَشه‌كه‌ى ئه‌نجامبداتك له ‌كاتێكدا كورده‌كان هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا بوون بۆ شه‌ڕى دژى تیرۆر به‌ تایبه‌تى بۆ له‌ناوبردنى داعش”.

,

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى كۆشكى سپى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، تره‌مپ ڕوبه‌ڕوى فشارێكى توندى ناو ئیداره‌كه‌ى و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بوه‌ته‌وه،‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕێوشوێنى پێویست بۆ ڕاگرتنى له‌شكركێشییه‌كانى سوپاى توركیا بگرێتەبه‌ر، كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ ده‌ستى پێكردووه‌ و زیانى گیانى زۆرى لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

,

به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مریكا كه‌ نه‌یویستوه‌ ڕۆژنامەکە ناوى بڵاوبکاتەوە، فشاره‌كان وایان له سەرۆکى ئەمریکا كردووه‌ هه‌ندێك ئاماژه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ توركیا بنێرێت كاتێك به ‌ڕۆژنامه‌نوسانى ڕاگه‌یاند سێ بژارده‌یان له‌به‌رده‌مدایه‌.

,

هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ڕۆژنامه‌كه‌ كه‌ له‌ گه‌وره‌ ڕاوێژكارێكى تره‌مپه‌وه‌ وه‌ریگرتوون‌، سه‌رۆكى ئه‌مریكا دووڵە له دەرکردنى بڕیار له ‌دژى توركیا.

,

پاش ده‌ستپێكردنى له‌شكركێشییه‌كانى سوپاى توركیا، چه‌ند جارێكه‌ ئه‌مریكا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆشكى سپى گڵۆپى سه‌وزى بۆ توركیا دژى هێزە كوردییەکان  هەڵکردبێت.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل