Shadow Shadow

ئایفۆن 11 دەخرێتە بازاڕەوە..سێ شێوەى جیاوازى دەبێت

14:14 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

کۆمپانیای ئەپڵ ئاشكرایکرد، لە مانگی داهاتوودا، لەسەر سێ شێوەی جیاواز (ئایفۆن 11) نمایشدەکات و دەیخاتە بازاڕەوە، بۆ ئەو مەبەستەش میدیاکانی جیهان ئاگاداردەکاتەوە بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمەکەدا.

.

کۆمپانیای ئەپڵى ئەمریکی ڕایگەیاند، لە 10ی مانگی داهاتوو لە هۆڵی ستیڤ جۆبس لە کالیفۆڕنیا نوێترین ئامێری مۆبایلی کۆمپانیاکە نمایشدەکات، کە “ئایفۆن 11″یە، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە سەرجەم میدیاکان دەکەن ئاگاداربن بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمەکەدا.

.

نمایشی بەرهەمە نوێیەکەی ئەپڵ لەژێر ناونیشانی “تەنها نوێگەری” ئەنجامدەدرێت، کە بە وتەی بەرپرسانی کۆمپانیاکە، لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرهەمە نوێیەکە بە چەندین جیاوازی نوێوە لە دەستی بەکارهێنەراندا دەبێت.

.

ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکانی جیهان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەپڵ بە سێ جۆری جیاواز نمایشی بەرهەمە نوێیەکەی دەکات، ئەوانیش، “ئایفۆن 11” و “ئایفۆن 11 پڕۆ” و “ئایفۆن ئاڕ”.

ئایفۆن 11 دەخرێتە بازاڕەوە..سێ شێوەى جیاوازى دەبێت ئایفۆن 11 دەخرێتە بازاڕەوە..سێ شێوەى جیاوازى دەبێت ئایفۆن 11 دەخرێتە بازاڕەوە..سێ شێوەى جیاوازى دەبێت ئایفۆن 11 دەخرێتە بازاڕەوە..سێ شێوەى جیاوازى دەبێت

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل