fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئایا چین ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدژی موسڵمانانی ئیگۆر بەکاردەهێنێت؟

16:19 شه‌ممه‌ 08 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

موسڵمانەکانى ئیگۆر لە چین ترسى ئەوەیان هەیە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە ڤایرۆسى کۆرۆنا بە ناویاندا بڵاوبکەنەوە، ئەوەش بۆ پەردەپۆشکردنى ئەوانەى کە لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا لە زیندانەکانى چین گیانلەدەست دەدەن دواى ئەوەى لە هەڵمەتێکى ڕەشبگیریدا زیاتر لە ملیونێک خەڵکى دەستگیر کرا.

.

ڕۆژنامەى میترۆى بەریتانی بڵاویکردەوە، کەسوکارى ئەوانەى کە لە زیندانە سەربازییەکاندان گومانی ئەوەیان هەیە حکومەت ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و بڵێت ڤایرۆسى کۆرۆنا هۆکارى مردنى ئەوانەن  لەو زیندانانەدا گیانلەدەستدەدەن.

.

چالاکانى چین باسیان لەوە کردووە، ئەو دەستگیرکراوانە بە شێوەیەکى بەرنامە بۆداڕێژراو ڕووبەڕووى دەستدرێژى سێکسى بە کۆمەڵ و ئازاردانى جەستەى و دەروونى دەبنەوە.

.

لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناشدا و گەیشتنى بە ناوچەى پۆنگیانگ، کەسوکارى زیندانیکراوەکان ترس و دڵەڕاوکێ دایگرتوون کە بارودۆخى خراپی زیندانیەکە و قەرەباڵغ و پیسى بەندینخانەکە ببێتە هۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە.

.

سەنتاش بەهرام قسەی بۆ ڕۆژنامەی میترۆ کردووە و بە وتەی خۆی باوکى ڕۆژنامەنوسە و ساڵى 2018 دەستگیر کراوە نازانێت کە مردوە یاخود لە ژیاندایە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى ئەو لە ئەمریکا دەژی و حکومەتى چینیش هەموو ئامڕازێکى پەیوەندیکردنى بە کەسوکارییەوە لێ قەدەغە کردووە.

ئایا چین ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدژی موسڵمانانی ئیگۆر بەکاردەهێنێت؟

کوڕى ئەو ڕۆژنامەنوسە ترسى لەوەش هەیە دەسەڵاتدارانى چین ڤایرۆسى کۆرۆنا بقۆزنەوە و لەدژى زیندانیەکان بەکاربهێنن.

.

بەهرام بە ڕۆژنامەکەشى ووتووە، “خەڵکى ترسى لەوەیە بە ئاسانى بمرن بەهۆى خێرا بڵاوبونەوەى ئەو ڤایرۆسەوە، گومانیش لەوە دەکرێت بۆچى چین بۆ ڕێگرى لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە 50 میلۆن کەسى دابڕى و دەروازەکانى ناوچەکانى داخست، بەڵام چادرى زیندانیەکانى دانەخستووە.

.

کانبینویر کە خوشکێکی لە زیندانەکاندایە دەڵێت: “هیوادارم حکومەت بەو کارە هەڵنەستـێت و بەئەنقەست ئەنجامیبدات، ترسم لەوەیە خەڵکى لەوێ بکوژرێت و دواتریش بەپاساوى ڤایرۆسەکە پەردەپۆش بکرێت”.

.

ساڵى 2017 دواى دزەکردنى چەند بەڵگەنامەیەک لەسەر هەڵمەتى ڕەشبگیرى موسڵمانەکان لە هەرێمى پیونگیانگى چین، نزیکەى ملیونێک خەڵکى لەو ناوچەیە دەستگیرکراون کە زۆربەیان لە کەمینە موسڵمانەکانى ئیگۆرەکانى چینن و ڕووبەڕوى سزا و ئازار و ئەشکەنجە کراونەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل