fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما یارمەتیدەر دەبێت بۆ لەناوبردنى ڤایرۆسەکە؟

ئایا پەتاى کۆرۆنا لە هاویندا کۆتایی دێت؟

11:21 دوو شه‌ممه‌ 23 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

زۆر کەس لە جیهاندا پێیانوایە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لەوەرزى هاویندا یارمەتیدەر دەبێت بۆ سنوردارکردنى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى نوێى کۆرۆنا، یان بنەبڕکردنى ڤایرۆسەکە.

.

لەگەڵ خەمڵاندنەکان لەو بارەیەوە، بەپێی وتەى توێژەران تا ئێستا وەڵامێکى یەکلاکەرەوە نییە لەبارەى ئەوەى ئایا گەرماى بەتینى هاوین کۆتایی بەو پەتایە دەهێنێت یان نا، ئەوەش بەپێی ماڵپەرى”سیانس لایفى” جیهانى.

.

چەند تاقیکردنەوەیەک کە لەلایەن بەرپرسانى تەندروستییەوە ئەنجامدراوە، یارمەتیدەردەبن لەوەى بزانرێت کە ئایا ئەو ڤایرۆسە چۆن مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانى پلەى گەرمادا دەکات.

.

زانایەکى فیزیا لە زانکۆى سافیز سافاریام دەڵێت “ڤایرۆسى کۆرۆنا هاوشێوەى بڵاوبوونەوەى ئەنفلۆنزا بڵاودەبێتەوە، لە شێوەى تنۆکی ‌‌پرژاوی شلەی ناو لووت و دەم لەکاتی پژمین وکوکە کە بەهەواوە خۆی هەڵدەواسێت”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، توانای ئەو تنۆکانە لە پلەیەکی گەرمای دیاریکراودا سنوردارە،  کاریگەریشی دەبێت لەسەر هێز و توانای گواستنەوە.

.

هاوکات توێژەرێکى دیکە بەناوى مایکل فيرسينين لەو بارەیەوە توێژینەوە دەکات و لەگەڵ توێژەرەکەى دیکە پێیانوایە، ڤایرۆسەکان توانایان نیە بەتەنها کاربکەن، ناتوانن بژین تەنها لەناو خانەى تەنى دیکەدا نەبێت، کە بۆ دروستکردنەوەى کۆپى خۆیان بەکاریدەهێنن.

.

زانکۆى سافاریان بودجەیەکى بەبڕى ٢٠٠ هەزار دۆلارى ئەمریکى پێگەیشتووە لە زانکۆى زانستى نیشتیمانى بۆ زانینى چۆنیەتى مانەوەى ڤایرۆسەکە لە دەرەوە لەکاتى گۆڕانکاریی لە پلەکانى گەرمادا.

.

بۆ گەیشتن بەو دەرەنجامە، توێژینەوەیەک کراوە لەسەر کۆپیەکى وەهمى ڤایرۆسەکە لەگەڵ لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دەرەوەى شوێنى مانەوەى، بەڵام ئەو کۆپییە هەڵگرى خانەى ڤایرۆسى نەبووە، بۆ ئەوەى تاقیکردنەوەکە سەلامەت بێت.

.

فيرسينين دەڵێت ئەو کۆپیە کە تاقیکردنەوەى لەسەر کراوە، کۆپیەکى هاوشێوەى کۆرۆنا بووە، ئامانجەکەشیان ئەوە بووە بزانن کە ئایا ئەو ڤایرۆسە دەمرێت یاخود نا.

.

بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکە، زانایان تیشکیان بەکارهێناوە، کە وادەکات کار لە پێکهێنەرەکانى ڤایرۆسەکە بکات.

.

توێژەرەوان دەڵێن، هیوادارن بزانن ڤایرۆسەکە تاچەند تواناى هەیە لە بارودۆخى جیاوازدا بگوازرێتەوە، لە هەوا یان پلەى گەرماى هاوین یان لەناو شوێنى دیکەدا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل