fbpx
Shadow Shadow

ئایا پارێزگاری ترابزۆنی تورکی داوای لێبوردنی لە ئالای کوردستان کرد؟

21:56 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەى ڕۆژی پێنجشەممە، 18ی تەموزی 2019، چەند گەشتیارێکی هەرێم بەهۆی بەرزکردنەوەى ئاڵای کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکی کەوتنە بەر هێرشی کۆمەڵێک هاوڵاتی تورکیا و لێیان درا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە پارێزگاری شارەکە داوای لێبوردنی لە ئاڵای کوردستان کردووە.

چەند پەیجێکى فەیسبوک تویتی کەسێکیان بەناوی ئاکیۆل بڵاوکردووەکە کە گوایە پارێزگاری ترابزۆنە و داوای لێبوردن لە خەڵک و ئاڵای کوردستان دەکات، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، دەرکەوتووە ئەو کەسە نوسەرێکی تورکییە و لەدوای ڕووداوەکە لە تویتەکەیدا نوسیویەتى:

“کورد گەلێکى کۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و هەمیشە برای تورک بوون بۆ هەزاران ساڵ، هەرێمی کوردستان هاوڕێی تورکیایە، ئاڵاکەیان وەک ئاڵای هەموو گەلێک جێگەی ڕێزە، با ڕێز لە دەست نەدەین، تکایە هاوڕێیەتی پێشێل مەکەن و بیانوویان مەدەن بۆ جیابوونەوە.”

هەر بەپێی بەدواداچوونەکان، پارێزگاری ئێستای ترابزۆنە ناوی ئیسماعیل ئۆستاغڵۆیە و لە تویتەکەیدا هیچ کۆمێنتێکى لەسەر ڕووداوەکەى 18ی مانگەوە نەداوە.

ئایا پارێزگاری ترابزۆنی تورکی داوای لێبوردنی لە ئالای کوردستان کرد؟

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل