fbpx
Shadow Shadow

ئایا هەرێمى کوردستان هێز بۆ ڕۆژئاوا ڕەوانە دەکات؟

20:27 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ پێشینارێك له‌باره‌ى ڕه‌وانه‌كردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕۆژئاواى كوردستان له‌ئارادبێت، فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵیت، بڕیارى ناردنى هێز چاره‌نوسسازه‌ و پێویستى به‌ دانیشتنى سه‌ركردایه‌یتى سیاسى كورد هه‌یه.

,

لەبارەى ئەو دەنگۆیانەى کە باس لەوە دەکەن چه‌ند به‌رپرسێكى پێشمه‌رگه‌ پێشنیارى ڕه‌وانه‌كردنى هێزیان بۆ ڕۆژئاوا خستۆتە بەردەست حیزبه‌كان و په‌رله‌مان، باڵامبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هیچ به‌رپرسێكى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ نه ‌پێشنیارى له‌و شێوه‌یان كردووه،‌ نه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاستن”.

,

ئەندامەکەى لیژنەى پێشمەرگە وتیشی، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ناتوانێت هه‌رله‌خۆیه‌وه‌ بڕیارێك  له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ربكات و به‌ده‌ربێت له‌ بڕیاره‌كانى په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ وه‌زاره‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌ و بڕیارى په‌رله‌مان جێبه‌جێده‌كات و هه‌ر به‌رپرسێكیش قسه‌یه‌كى واى كردبێت وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه،‌ “كه‌ وه‌زاره‌تێكى حیزبیه.

,

لە گەرمەى مه‌ترسییه‌كانى كه‌وتنى كۆبانى و  دووباره‌ كه‌وتنه‌ ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعش له‌ ساڵى 2015، هێزێكى پێشمه‌رگه‌ به ‌هاناى ڕۆژئاواوه‌ چون، به‌شدارى شه‌ڕى به‌رگرى له‌ كۆبانێیان كرد و ئه‌و شاره‌ له‌ په‌لاماره‌كانى داعش پارێزرا.

,

ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ وتیشى، هێزه‌كانى یه‌كه‌ى حه‌فتا و هه‌شتا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زیاتر هێزێكى حیزبین و سه‌ر به ‌یه‌كێتى و پارتین، خۆیان ده‌توانن بڕیارێكى له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ربكه‌ن.

,

ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خستەڕو: “تورك به‌ خوێنى كورد تینوه‌، ئێمه‌ میله‌تێكى ئاشتیخوازین و ناشمانه‌وێت شه‌ڕى باكورى سوریا درێژه‌ بكێشیت”.

,

ئەو پەرلەمانتارە به ‌پێویستیشى زانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵویستى له ‌دژى له‌شكركێشییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا پیشانبدات، دەشڵێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌ڵوێست پێشاننه‌دات ئه‌وا ده‌توانن له‌ناو خه‌ڵكدا لۆبى له‌سه‌ر زۆر شتى توركى به‌كاربهێنن و بایكۆتى زۆر شتیان بكه‌ن.

,

لاى خۆشییەوە مسته‌فا چاوڕەش فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى حه‌فتاى سه‌ربه ‌یه‌كێتى به ‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “ئه‌وه‌ پرسێكى هه‌روا ئاسان نییه‌ په‌رله‌مان داوایه‌كى له‌و جۆره‌ بكات، ئه‌و پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌ و ده‌بێت به‌ بڕیارى سه‌ركردایه‌یتى سیاسى كورد و یه‌كێتى و پارتى و ئه‌و حیزبانه‌ى كه‌ هێزى چه‌كداریان هه‌یه‌ دابنیشن و بڕیار له‌و باره‌یه‌وه‌ بده‌ن”.

,

ماوەى چەند ڕۆژێکە لەشکرکێشى بۆسەر ڕۆژئاواى کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە و سوپاى تورکیا و میلیشیاکانى سەر بەو سوپایە لە هەوڵى داگیرکردنى ئەو بەشەى کوردستانن، بەڵام شەڕڤانان وێڕاى بۆردوومانەکانى فڕۆکەکان بەردەوامن لە بەرگرى و دەڵێن، تورکیا نەیتوانیوە پێشڕەوییەکى ئەوتۆ بکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل