fbpx
Shadow Shadow

ئایا نێچیرڤان بارزانی جیاوازتر دەبێت لە بارزانی مامی؟ چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟

18:56 سێ شه‌ممه‌ 28 ئایار 2019
article image

نێچیرڤان بارزانى کاتێک سەرۆکایەتى هەرێم وەردەگرێت پۆستەکەى ڕووبەڕوى دەیان پرسیار و ئاڵنگارى سەخت دەبێتەوە، کە یەکێک لەو پرسیارانە ئەوەیە ئایا بارزانى دەتوانێت سەردەمێک دروستبکات لە سەردەمى مەسعود بارزانى جیاوازبێت؟

نێچیرڤان بارزانى لەناو پارتیدا زیاتر وەکو سیماى دەوڵەتدارى ناسراوە کەمتر سیماى حیزبایەتى و سەربازى پێچەوانەى مەسعود بارزانى پێوەدیارە، بۆیە ماوەى زیاتر لە 20 ساڵە لەناو وەکو دەموچاوى “دەوڵەت” لەناو پارتى دەرکەوتووە کە ساڵى 1996 بە جێگرى سەرۆکوەزیرانى ئیدارەى هەولێر دەستیپێکرد، پاش چوار گەڕى سەرۆکایەتى حکومەت و دواى 23 ساڵ کارى حکومى وازى لەو پۆستەهێنا.

.ئایا نێچیرڤان بارزانی جیاوازتر دەبێت لە بارزانی مامی؟ چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟

لە ماوەى تەمەنى دەوڵەتدارى نێچیرڤان بارزانیدا زۆر ڕوداوى گەورە ڕویانداوە کە بەشێکیان مایەى بوژانەوە بوون و بەشەکەى دیکەش قەیرانى تاقەتپڕوکێن بوون بۆ کوردستان لەوانەش (بەشداریکردن لە پڕۆسەى نوێى عێراق ساڵى 2003، هەڕەشەکانى تورکیا بۆ لەشکرکێشی کوردستان ساڵى 2007، هەناردەکردنى نەوت ساڵى 2009، قەیرانى دارایى ساڵى 2014، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى ساڵى 2017).

لە هەموو ئەم پرسانەدا نێچیرڤان بارزانى یان ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە داڕشتنى پلان و ستراتیژى پێشهات و کێشەکان بونى هەبووە، بۆیە لایەنگرانى بەسەرکەوتوو لە ئیدارەدانى دۆخەکان وەسفى دەکەن، دژەکانیشى وەکو “سەرمایەدارێکى شکستخواردوو” وێناى دەکەن.

.

دیارترین ئەو بنەمایانەى کە لەکابینە جیاوازەکانى نێچیرڤان بارزانى لە ساڵى ٢٠٠٧ وە تاوەکو ٢٠١٩ ڕەنگى داوەتەوە پرسى ئابورییە، کە نێچیرڤان بارزانى بڕواى پێى هەبووە و کارى لەسەرکردووە بۆیە لەسەردەمى ئەودا سەرمایەى وەبەرهێنان گەیشتە ٤٧ ملیار دۆلار تا ساڵى ٢٠١٣ کە ١٥ ملیارى سەرمایەى بیانى بوو، بەڵام قەیرانى دارایى ئەم سەرمایەیى تائاستى سفر هێنایەوە.

ئایا نێچیرڤان بارزانی جیاوازتر دەبێت لە بارزانی مامی؟ چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟

ئەم بڕوایەى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەگەڕخستى سەرمایە لە هەرێمى کوردستان بە بڕواى لایەنگرانى توانى “هەرێمى کوردستان لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، وەکو نمونەیەکى گەشەسەندوى پڕۆسەى دیموکراسى و سەرمایەدارى پیشانى جیهان بدات”، بەڵام دژەکانى پێیان وایە، “نێچیرڤان بارزانى جگە لەوەى نەیتوانى سود لە هەلە ئابورییەکان وەربگرێت کە ڕوویان لە هەرێم کرد، هاوشانى ئەوە کوردستانى خستە بەردەم قەیرانێکى تاقەتپڕوکێن کە ساڵى ٢٠١٤ بەڕونى ئەو قەیرانە حکومەت و خەڵکى کوردستانە خستە بەردەم لێوارى هەڵدێر”.

.

لەلایەکى دیکەوە لە پرسى پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان، نێچیرڤان بارزانى ئێرانیەکان بە “نەوەى خۆمان” “بچەاى ما” بانگى دەکەن بۆیە پەیوەندییەکى توندوتۆڵى لەگەڵ بەرپرسانى ئێران هەیە، هاوکات لەگەڵ تورکەکانیش خاوەنى چەندین پڕۆژەى بازرگانی و ڕێککەوتنى 50 ساڵەى نەوتى لەگەڵیان هەیە بۆیە ئەو لاى سەرۆک و حکومەتى تورکیا خاوەن پێگە و کەسایەتێکى باوەڕپێکراوە تەنانەت لە مەسعود بارزانى زیاتر، لایەنگرانى ئەمە بەخاڵى بەهێزى نێچیرڤان بارزانى لێک دەدەنەوە، بەڵام دژەکانى پێیان وایە “هەموو ڕێکەوتنەکانى لەسەر بنەماى سازش بووە لەسەر سەروەى خاکى هەرێمى کوردستان”.

.

ئایا سەردەمی نێچیرڤان بارزانی لە مەسعود بارزانی جیاواز دەبێت؟

لەگەڵ کۆتایهاتنى سەرۆکایەتى هەرێمى لەساڵى 2018دا گرێى بەختى نێچیرڤان بارزانى کرایەوە، چونکە ئەو تاکە کەسێکى ناو بنەماڵەى بارزانى بوو، لەکاتى “ڕیفراندۆم”دا بێدەنگى هەڵبژارد و متمانەى ئێرانى و تورک و تەنانەت عێراقیشى لەدەستى خۆى نەدا.

ئێستا سەردەمێکى جیاوازە بۆ ئەو هاتووەتە پێشەوە، لەکاتێکدا لەلوتکەى پەیوەندییە دیبلۆماسی و هەرێمایەتی و جیهانیەکانى دایە، هاوکات خواستى هەیە سەردەمێکى جیاواز دروستبکات وەکو خۆى پێشتر ووتى ” ئابورى کوردستان لەو ڕژێمە سۆسیالستیە ڕزگار دەکات”، ئەمەش بەواتاى ئەوەى کوردستان بەرەو سیستمى سەرمایەدارى و بەهێزى کەرتى تایبەت دەبات.

.

بۆیە چاوەڕوان دەکرێت سەردەمى نێچیرڤان بارزانى سەردەمى گەشەکردنى سەرمایەبێت لەگەڵ دورکەوتنەوە لەبیرى جیابوونەوە لە عێراق، بەڵام ئەمە واتاى ئەوەنیە ڕێگاکەى گوڵڕیژکراوە بۆیە تەحەداى زۆر لەبەردەم سەرۆکایەتیەکەیدایە کە ئەویش:

– یەکخستنەوەى ناوماڵى کوردستان

– یەکخستنەوەى هێزى پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانى دیکە.

– تێپەڕاندنى قەیرانى ئابورى لە هەرێمى کوردستان

– ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق

– پڕۆسەى دەرهێنانى نەوت لە نایاساییەوە بۆ خاوەن سەروەرى یاسایى

– دەرهێنانى هەرێمى کوردستان لە گەمارۆى دیبلۆماسى

– ڕۆڵگێران لە نێوان جەمسەرە نوێیە هەرێمایەتى و جیهانیەکان و سیاسییەکان.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل