fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

"دووبارە پشتیوانییەکانى بۆ خۆپیشاندەران دەردەبڕیتەوە"

ئایا موقتەدا سەدر هەڵەى کرد یان مانۆڕێکی زیرەکانە دەکات؟

17:26 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

شێوازى مامەڵەکردنى موقتەدا سەدر لەگەڵ ڕوداوەکاندا وەکو یاریکردن بە سیاسەتى دوو جەمسەر و تێکەڵکردنى کارتەکان لێکدەدرێتەوە، بەتایبەتى پشتیوانى دوو دژی یەک دەکات کە ئەوانیش سیاسییەکان و خۆپیشاندەرانن.

.

بەلاى چاودێرانەوە ئەو چالاکیانەى سەدر دەیانکات مانۆڕێکى سیاسیە و دووبارە پشتیوانیەکانى خۆى بۆ خۆپیشاندەران ڕادەگەیەنێتەوە.

.

ژمارەیەکى تریش لە شارەزایانى سیاسى پێیانوایە ئەو یارییانەى سەدر لە ئاکامى فشارە ناوخۆیى و دەرەکییەکانە و ئەویش دەیەوێت دۆخەکە تێپەڕێنیت و لەژیر سەقفى عێراقیبووندا میلشیا چەکدارە شییعەکان کۆبکاتەوە.

.

ڕۆژى هەینى ڕابردوو، سەدر خۆپیشاندانە ملیۆنیەکەى کە پێشتر بانگەشەى بۆ کرد بەمەستى دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و دواتریش پشتیوانیەکانى خۆى بۆ خۆپیشاندەران کشاندەوە و لایەنگرانیشى گۆڕەپانەکانى بەغدایان چۆڵکرد، ئەو هەڵوێستەى کاردانەوەى توندى شەقامى لێکەوتەوە و بە “خیانەتکار” وەسفیان کرد، ئەوەش وایکرد جارێکى تر سەدر هەڵویستێکى ترى پێچەوانە دەرببڕیت و داواى ڕاگرتنى ناڕەزایەتیەکان لە دژى ئەمریکا بکات.

.

“سەدر لە شەقامى عێراقیدا شکستى خوارد”

یەحیا کەبیسى، توێژەر لە ناوەندى عێراقى بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان دەڵێت، ناتوانرێت بڕیار و سیاسەتەکانى سەدر لە چوارچێوە مێژوویەکەى بەدەر بکرێت، زۆرجار سیاسەتەکانى دژیەکى تێدا بووە، ئەوەش واى کردووە شەقامى عێراقى خستووەتە حاڵەتى شپرزە و شێوانەوە.

ئایا موقتەدا سەدر هەڵەى کرد یان مانۆڕێکی زیرەکانە دەکات؟

.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، “قسەکردن لە ڕوبەڕوبوونەوەى خۆپیشاندەران و لایەنگرانى سەدر ئەگەرێکى دوورە تەنانەت کە سەدریش پشتیوانیەکانى لە خۆپیشاندەران کشاندووەتەوە.”

.

بەوتەى کەبیسى کشانەوەى سەدر لە پاڵپشتیکردنى خۆپیشاندەران بەواتا ئەوە نایەت کە دەبێتە لایەنگرى بلۆکى ئێرانى، چونکە ئەو بەردەوام بانگەشەى ئەوە دەکات کە دەبێت عێراق سەربەخۆ بێت و دور بێت لەهەر دەستوەردانێکى دەرەکى.

.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، موقتەدا و ڕەوتەکەى لەوکاتەوە دروستبوون ئامانجیان گەشەپێدانى ڕەوتى شیعەگەرایى عێراقە و جگە لە عێراقیبوون پابەندى هیچ لایەکى تر نین.

.

بە بۆچونى ئەو شارەزایە، پێدەچێت سەدر دووبارە پشتیوانیەکانى خۆى بۆ خۆپیشاندەران ڕابگەیەنێتەوە، ئەوەى کە ئێستا کردوویەتی تەنها تێکەڵکردنى کارتەکانە، هەوڵى ئەوە دەدات ڕۆڵى خۆى لە پشتیوانەکانى خۆپیشاندەران لەلایەک و پشتیوانیەکانى بۆ لایەنە سیاسیەکان لەلایەکى ترەوە بسەلمینێت.

.

بەوتەى کەبیسى دوورکەوتنەوەى بۆ ماوەى دوو ڕۆژ لە پشتیوانیەکانى شەقام ئەوەى بەسەردا دەسەپێنێت کە دووبارە بۆ پشتیوانیان دەربکەوێتەوە.

.

سەدر مانۆڕ دەکات

موشریق عەباس لیکۆڵەرى سیاسى بە کەناڵى حوڕەى ڕاگەیاندووە، هەڵوێستى ڕەوتى سەدر جۆرێک لە شڵەژانى لەناو عێراقدا دروست کردووە بەتایبەت دواى لێدوانەکانى ئەمدواییەى کە یەکدێتەوە لەگەڵ پەلامارەکانى میلیشیا شیعەکان لەدژى خۆپیشاندەران.

.

عەباس ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کشانەوەى سەدر لە خۆپیشاندانەکان و داواى دەرکردنى هێزە بیانییەکان لەعێراقدا هیچ نییە مانۆڕێکى سیاسى نەبێت بۆ ئەوەى میلیشیا شیعەکان بەلاى خۆیاندا ڕابکێشیت و هەرەوەها هەولێکە بۆ ئەوەى پابەندبوونی خۆى لە ئێرانەوە بۆ عێراق بگەرێنێتەوە.

.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەردەوام ڕەوتی سەدر پەیڕەوى مامەڵەیەکى وەرچەرخاوى لەگەڵ ڕوداوەکاندا کردووە و بەدەم فشارە ناوخۆیى و دەرەکییەکانەوە چووە.

 

.ئایا موقتەدا سەدر هەڵەى کرد یان مانۆڕێکی زیرەکانە دەکات؟

چاودێران واى بۆ دەچن، سەدر دەیەوێت پەیامێک بۆ ئێران بنێرێت و ئەوەیان پێبڵێت کە تواناى سەرکردایەتى شەقامى عێراقى هەیە و هەر هێزێکى سەر بەئێرانیش ناتوانێت پشتگوێ بخات، بەڵام بەلاى موشریق عەباسەوە، دیمەنى سیاسى ئیستاى عێراق هێشتا شڵەژن و شپرزەى لە سیاسەتەکانى سەدر ئاشکرا دەکات، بەڵام جێگیری لەو پرسەدا ئەوەیە سەدر دەیەوێت بڕیار بگەڕێتەوە عێراق و بەغدا بەتەواوەتى لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانى نەکرێت.

.

عەباس پێوایە پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و ڕەوتى سەدریدا لە شەقام ڕوونادات و بەدەر لە لێدوانەکانیشى، سەدر پشتیوانى خواستەکانى خۆپیشاندەران دەکات.

.

سەدر هەڵەى کرد

هەیسەم هیتى، شارەزاى سیاسى بە کەناڵى حوڕەى ڕاگەیاندووە، لەوانەیە ئێران بیەوێت یاریەک لە ناوخۆى عێراقدا بەرپا بکات و سەدرى بۆ ئەو مەبەستەى ئاڕاستە کردبێت بۆ ئەوەى لەدواى کوژرانى سولەیمانى بیکاتە ئامڕازى دەستى خۆى.

.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە کە “سەدر هەڵەى کرد پشتیوانیەکانى خۆى بۆ خۆپیشاندەران کشاندەوە، بە تایبەتى شەقامى عێراقى ناچێتە ژێر هیچ فشارێکى دەرەکى و ناوخۆییەوە.”

.

هەیسەم ڕوونیشى کردەوە، سەدر هەوڵى ئەوە دەدات بۆشایی سەرکردایەتیکردنى میلیشیا چەکدارە شیعەکانى عێراق پڕبکاتەوە و پابەندى عێراقیان بکاتەوە بەوەش سەرکەوتنێکى گەورە بەدەستبهێنێت.

ئایا موقتەدا سەدر هەڵەى کرد یان مانۆڕێکی زیرەکانە دەکات؟

.

هەیسەم پێوایە سەدر دووبارە پشتیوانیەکانى خۆى بۆ خۆپیشاندەران دەردەبڕیت و فشارەکانى سەرى کەمدەکاتەوە چونکە ئەوە واى لێکرد وەکو نزیکى ئێران سەیر بکرێت و خۆپیشاندەرانیش وا دەڕوانن ئەوانەى چونە ڕێزى ئێرانەوە پشتیوانى ئەوان لەدەستدەدەن.

.

بەگوێرەى سەرچاوەیەکى ئاگاداریش کە بەکەناڵەکەى ڕاگەیاندووە، پێش بڕیارى کشاندنەوەى لایەنگرانى لە خۆپیشاندانەکانى بەغدا، لە کۆبونەوەیەکیدا، ئیسماعیل قائانیى فەرماندەى نوێی سوپاى قودس داواى لە میلیشیا شیعەکانى عێراق کردووە ناکۆکییە ناوخۆیەکانى خۆیان کۆتایى پێبهێنن و پەڕەیەکى نوی لەگەل موقتەدا سەدر و چەند لایەنێکى تردا هەڵبدەنەوە بۆ ئەوەى ئەنجومەنێکى بەرخودان لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى لەدژى هێزەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە ڕابگەیەنن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل