fbpx
Shadow Shadow

"مامەڵەکانى لەگەڵ هەرێم وایکردووە بیر لە لابردنى لە پۆستەکەى بکرێتەوە"

ئایا خۆرى عادل عەبدولمەهدى بەرەو ئاوابوون دەچێت؟ [تایبەت]

16:26 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ئەوەی ئاشکرایە هێزە شیعییەکان لەئێستادا سەنگی مەحەکن لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و پۆستی سەرۆکایەتی حکومەت لای ئەو پێکهاتەیە، بەڵام ئەوەی ڕونیشبووەتەوە کە زۆربەى ئەو هێزانە دەستیان لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی هەڵگرتووە و چوونەتە بەرەی ئۆپۆزسیۆنەوە.

,

لە ئێستادا هەست بەوە دەکرێت زۆربەی فراکسیۆنە دیارەکانی ناو پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ لابردنی سەرۆکوەزیرانى عێراق نین، بەڵکو لەگەڵ هەڵسەنگاندن و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی حکومەتن، چونکە بەڕای ئەوان لابردنی عەبدلمەهدی لەئێستادا مەترسی دروستبوونی پەشێوی و بۆشایی کارگێری گەورەی لێدەکرێت، دۆسییەى مامەڵەکردنیش لەگەڵ هەرێم بە خاڵى لاوازى عەبدولمەهدى دادەندرێت.

,

ئایا خۆرى عادل عەبدولمەهدى بەرەو ئاوابوون دەچێت؟ [تایبەت]

,

تێبینییەکانى فراکسیۆنە عێراقییەکان چین لەسەر ئەداى عادل عەبدولمەهدى؟

,

ئەندامێکی فراکسیۆنی بینا لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی تێبینی  زۆریان لەسەر ئەدای عادل عەبدولمەهدی هەیە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا پێیان وایە توانیویەتی کرانەوەی باش و کارای هەبێت لە سەر ئاستی پەیوندییە نێودەوڵەتییەکان.

,

زەهرە حەمزە، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیونی بینای سەر بەنوری مالکی، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “تێبینی زۆرمان لەسەر حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی هەیە بەتایبەتی لەڕوی دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ هاوڵاتییانی عێراق، دەستێوەردانی حیزبەکان لە کاروباری حکومەت وبازندان بە سەر دەستووردا بەتایبەت یاسای بودجە”.

,

بەڕاى ئەو پەرلەمانتارەى بینا، تەمەنى کابینەکەى عەبادى نزیکبوەتەوە لە ساڵێک، بەڵام تا ئێستا ئەو کابینەیە نەیتوانیوە 36%ى ناوەڕۆکی بەرنامە حکومییەکەی جێبەجێبکات، کە ئەمەش بە خاڵى لاواز دەبیندرێت.

,

سەبارەت بە لابردنى عەبدولمەهدى لە پۆستەکەى، زەهەر حەمزە وتى، لە ئێستادا کۆدەنگی لەناو پەرلەمانی عێراقدا هەیە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی ئەم حکومەتە نەک لابردنی سەرۆکەکەى، چونکە ترسیان هەیە لەوەى عێراق دووچاری بۆشایی سیاسی و ئەمنی و کارگێڕی ببێتەوە.

,

بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى ناس کورد لەم بەدواداچونەیدا دەستى کەوتوون، ئێستا جوڵانەوەیەک لەناو پەرلەمانی عێراقدا هەیە، بۆ کۆکردنەوەی واژوو بۆ لێپرسینەوە لە وەزیرەکانی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی.

,

لەلایەکى دیکەوە، هاوپەیمانی نەسری  کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق ڕابەرایەتی دەکات، لەئێستادا نزیکەی 30 کورسى هەیە، بەتوندی سەرزەنشتی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکات بەوپێیەی ناوبرا “بەشێوەیەکی نەرێنی دەرگای بۆ دەستێوەردانی هەندێ لایەنی سیاسی لە کاروباری حکومەت واڵا کردووە”.

,

لەوباریەوە عەلا سوکەر سەرحان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی نەسر، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی لە زۆر ڕوەوە لاوازە و شکستی هێناوە، ئەمەش بوەتە هۆکاری توڕەبوونی ئێمە و زۆربەی لایەن سیاسییەکانی دیکەی عێراق”.

,

کەیسى وەزیرى تەندروستى و دەستلەکارکێشانەوەى لە پۆستەکەى، بە یەکێکى دیکە لە لاوازییەکانى کابینە نوێکەى حکومەتى عێراق دادەندرێت، ئەوەش بەڕاى پەرلەمانتارەکەى هاوپەیمانى نەسر.

,

ئایا خۆرى عادل عەبدولمەهدى بەرەو ئاوابوون دەچێت؟ [تایبەت]

 

,

 

کورد لە کوێی هاوکێشەى لابردنى عەبدولمەهدییە لە پۆستەکەى؟

,

هەرچی ئەوەی پەیوندی بە کوردەوە هەیە لەم هاوکێشەیەدا، بەڕاى بەشێک لە پەرلەمانتارانى عەرەبى عێراق، دۆسییەی ڕادەستنەکردنى نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ لەلایەن هەرێمەوە، زیانى بە پێگەکەى عەبدولمەهدى گەیاندووە، بەڵام کورد ڕایەکى جیاوازى بۆ ئەو بابەتە هەیە و هەوڵى داوە نەبێت بە لایەنگر.

,

عەلا سوکەر سەرحان ئەوەشى نەشاردەوە کە تێبینى گەورەیان لەسەر عادل عەبدولمەهدى ئەوەیە “نەیتوانیوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ دۆسییەی نەوتی نێوان بەغدا و هەولێر بکات”.

,

وتیشی: “کەیسی نەوتی هەرێم گەورەترین تێبینییە لەسەر حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، بەو پێیەی ئەوەی ئەوە کردوویەتی پێچەوانەی دەستورە و دژ بە بەرژەوندییەکانی خەڵکی عێراقە”.

,

ئەندامەکەی هاوپەیمانی بینا ئەوەشی خستە ڕوو، ئەوەی زیاتر حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دووچاری ڕەخنەو گازندە کردوەتەوە نەرم نواندنیەتی بەرامبەر بە هەڕێمی کوردستان و ناردنی پارە بێ ئەوەی هەرێم هیچ بڕە نەوتێک ڕادەستی حکومەت بکا

,

هاوکات هاوپەیمانی فەتح، کە هادی عامری سەرکردایەتى دەکات، لەئێستادا شانبەشانی هاوپەیمانی سائیرونی سەربە موقتەدا سەدر، گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییان پێکهێناوە، ئەوانیش عادل عەبدولمەهدیان وەک کاندیدی هاوبەش بۆ سەرۆکایەتی حکومەت دەستنیشان کرد، بەڵام نیگەرانن لە ئەداى حکومەتەکەى عەبدولمەهدى، پێیانوایە دواین چانس ئەوەیە بەزوترین کات چاکسازی لە حکومەتەیدا بکات، بەو جۆرەی لە ئاست خواستەکانى گەلی عێراقدا بێت.

,

حەنین قەدۆ، ئەندامى فراکسیۆنى فەتح لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ناس کوردى وت: “پێشێلکردنی دەستور لەلایەن عادل عەبدولمەهدی، خاڵی لاوازی ئەو حکومەتەیە، ئەویش بەشێوەیەکی ڕون لە کەیسی نەوتی هەرێمی کوردستان خۆی دەبینێتەوە”.

,

“ناردنی پارە بۆ هەرێم، بێ ئەوەی هەرێم یەک بەرمیل نەوت ڕادەست بکات، لێکەوتەی خراپی هەبووە لەناو لایەنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق و کۆمەڵانی گەلی عێراق”، قەدۆ واى وت.

,

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ناس کوردی وت: “ئەوانەی باس لە نەرمینواندنی عەبدولمەهدی دەکەن بەرامبەر هەرێمی کوردستان لە دۆسییەی نەوت و دەروازە سنوورییەکان، ڕاستناکەن”.

,

ئەو پەرلەمانتارە کوردە وتیشی، سەرۆکوەزیرانى ئێستاى عێراق بەگوێرەی بەندەکانی دەستور و ناوەڕۆکی یاسای بودجە لەگەڵ هەرێمی کوردستان مامەڵەی کردووە، دەشڵێت: “لە زۆر حاڵەتیشدا بەتەواوی مافی هەرێمی کوردستانی نەداوە لە شایستە داراییەکان”.

,

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى ئەوەشى ئاشکرا کرد، بەگوێرەی بودجەی عێراق دەبێت حکومەتی عێراق زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار ڕادەستی هەرێم بکات، بەڵام تەنها ئەو بڕە پارەیە دەنێرێت کە مانگانە دەدرێت بە مووچەخۆرانى هەرێم.

,

لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا لە چاوپێکەوتنێکى میدیاییدا، لەبارەى ئەوەى کێشەکان لەگەڵ هەرێم چارەسەر ناکرێن و سەرۆکوەزیرانیش گوایە بەرامبەر هەرێم لاوازە، عەبدولمەهدى وتى: “لە ئێستادا لەسەر کێشەکانی کەرکوک، تا ڕادەی 50% گەیشتوینەتە چارەسەر بۆ کێشەکانى دیکەش لە گفتوگۆداین، ئەو کەسانەشی کە هەر قسەیەک دەکەن لەسەر تۆمەتبارکردم و ئێمە بە گەندەڵ و لاواز و یان هەبوونی کێشەی گەورە لەگەڵ هەریم، ئەوا وەک بەشێک لە دیموکراسی و مافی ڕادەربڕین وەریدەگرین و وەڵامى هەموو شت نادەینەوە”.

,

 

ئایا خۆرى عادل عەبدولمەهدى بەرەو ئاوابوون دەچێت؟ [تایبەت]

,

عەبدولمەهدى بێ ڕکابەرە

,

حەنین قەدۆ، لەبارەى لابردنى سەرۆکوەزیرانى عێراق وتى: “لابردنی عادل عەبدلمەهدی کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵکو زیاتر ئاڵۆزیان دەکات بەو پێیەی ئەو پیاوە بەدیلی نییە”.

,

قەدۆ ئەوەشى ئاشکراکرد، سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمانی عێراق، تاڕادەیەکی زۆر کۆکن لەسەر ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومەتەکە نەک لابردنی عەبدولمەهدی.

,

لەبارەى خاڵە بەهێزەکانى سەرۆکوەزیران، ئەوەشی ڕونکردەوە، هەرچەندە حکومەتەکی عادل عەبدولمەهدی، خاڵی لاوازی زۆرە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا خاڵی بەهێزیشی هەیە، بەتایبەتی لەڕوی پەیوەندییەکانی دەرەوی عێراق لەگەڵ وڵاتانی جیهان، هەروەها مامەڵکردنی عەبدولمەهدی بەشێوەیەکی ژیرانە لەگەڵ گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران و ڕاگرتنى هاوسەنگى بە بەهێزى عەبدولمەهدى دادەندرێت.

,

عەلا سوکەر سەرحانیش ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان لە ئێستادا لەگەڵ هەڵسەنگاندنی حکومەتى عێراقن نەک لابردنی عەبدولمەهدی، چونکە بەڕای ئەو ئەو کارە کارلێکی خراپی لێدەکەوێتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل