fbpx
Shadow Shadow

"گرەو لەسەر کەوتنى ئەردۆغان دەکات"

ئایا حزبە نوێیەکەى ئۆغڵو سەرەتاى کۆتایی پارتەکەى ئەردۆغانە؟

13:35 شه‌ممه‌ 14 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ڕاى گشتى تورکیا بەدامەزراندنى حزبێکى نوێ و پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکانەوە سەرقاڵبووە، پسپۆڕیکى سیاسى دەڵێت، “هەڵوەرینى بنکەى جەماوەرى” حزبى دەسەڵات دەستى پێکرد، بەشێک لەخەڵکیش ئۆغڵو و یاوەرانى بەو دۆخەى ئێستا لەتورکیادا هەیە تۆمەتبار دەکەن.

.

بەدرێژایى هەژدە ساڵە ئەردۆغان ڕۆڵى سەرەکى لەسەر مێژووى سیاسى و حوکمڕانى تورکیادا گێڕاوە، بەمدواییانە ئەو سیستمەى دایڕشتووە لەناوخۆەوە کرمۆڵە بووە، بەتایبەت بەهۆى قەیرانى دارایى و کاریگەر بوونى ئۆپۆزسیۆنەکانییەوە، ئەوەش وایکرد لەهەڵبژاردنى شارەوانییەکانى مانگى ئادارى ئەمساڵ سەرنەکەوێت و وەکو ئاماژەیەک بۆ داڕوخانى بنکەى جەماوەرى ئاکەپە هەژمار بکرێت.

.

هەر لەو چوارچێوانەشدا داود ئۆغڵۆى سەرۆک وەزیران و کۆنە هاوبیرى ئەردۆغان گرەو لەسەر کەوتنى ئەردۆغان و حزبەکەى دەکات،  بەوازهێنانیشى اە مانگى ئەیلولى ئەمساڵدا بەشێوەیەکى یەکجاریى لەئاکەپە بومەلەرزەیەکى سیاسى دروست کرد بەتایبەت دواى ئەوەى حزبێکى نوێى بەناوى دواڕۆژ ڕاگەیاند.

.

ئۆغڵو لەدەستپێکى ڕاگەیاندنى حزبەکەیدا وتى “لەچرکەساتێکى مێژوویداین، گەرچى فشارمان زۆر خرایە سەر و کەشوهەواى ترس سەپێنرا، بەڵام  کۆبوینەتەوە بۆ دواڕۆژێکى ئاوەدان بۆ وڵاتەکەمان”.

.

شەڕى کۆنەقین

ئایا حزبە نوێیەکەى ئۆغڵو سەرەتاى کۆتایی پارتەکەى ئەردۆغانە؟

ئەردۆغان و داود ئۆغڵۆ دوو هاوڕێ و هاوبیرى ڕێگا بوون، لەسەرەتاى دامەزراندنى ئاکەپەوە لەساڵى 2002 ەوە ئۆغڵۆ بەتەنیشت ئەردۆغانەوە ماوەتەوە و بەوەفا بووە لەگەڵیدا، ڕۆڵى ڕاویژکار و وەزیرى دەرەوە و دواتریش سەرۆک وەزیران و تا سەرۆکى ئاکەپەشى بینیوە، بەڵام ساڵى 2016 دواى ئەوەى ئۆغڵۆ کۆمەڵێک خەون  بەرنامەى جیاوازى هەبوو و ئەردۆغان ئەوانەى پێباش نەبوو لەهەردوو پۆستەکە دوریخستەوە.

.

بەڵام لەوەڵامیشدا ئۆغڵۆ حزبى دواڕۆژى ڕاگەیاند و پێدەچێت بنکەى جەماوەرى حزبە کۆنەکەى کە ئێستا ئەردۆغان سەرۆکایەتى دەکات هەڵبوەشێنیتەوە.

.

لەنێو هاوڕێکانى پێشوویدا کە ئەردۆغانیان بەجێهێشت و خاوەن هەژمون و جەماوەرێکى فراوانى ئاکەپە بوون، عەلى باباجان وەزیرى پێشووى دارایى بوو کە بەپێى میدیاکان ئەویش پلانى دامەزراندنى حزبێکى نوێ هەیە و لەلایەن عەبدوڵا گویلەوە پشتیوانى دەکرێت.

.

هێزى جەماوەرى ئاکەپە دەبێت بە هەڵم..؟

ئایا حزبە نوێیەکەى ئۆغڵو سەرەتاى کۆتایی پارتەکەى ئەردۆغانە؟

یەسار یاکیس وەزیرى پێشوترى دەرەوەى تورکیا بە دۆیچە ویلەى ئەڵمانیاى ڕاگەیاندووە، دامەزراندنى دوو حزبى تر زیان بە ئەردۆغان دەگەیەنێت، ئۆغڵۆ و عەلى باباجان زۆرترین دەنگەکانى ئاکەپە دەچننەوە، باباجان ناوبانگێکى باشى لەنێو خەڵکدا بەدەستپاکى هەیە و هەروەها لەدەرەوەشدا، ئەزمونە ئابورییەکەشى یارمەتى ئەوە دەدات سەربکەوێت لەهەڵبژاردنەکاندا.

.

یاکیس کە خۆشى یەکێک بووە لەدامەزرێنەرانى ئاکەپە، باشى لەوەشکردووە، داود ئۆغڵۆش ڕۆڵێکى باشى دەبێت لە سەر دەنگدەرە پارێزگارەکان و دەنگیان دەچنێتەوە.

.

لاى خۆشیەوە، باسکین وەهران، مامۆستاى زانستە سیاسیەکان لەزانکۆى ئەنکەرە بەئاژانسەکەى ڕاگەیاندووە، ئاکەپە هەڵدەوەشێتەوە و تەمەنى 18 ساڵەى کۆتایى دێت، داود ئۆغڵۆ و باباجان دەنگەکانى ئاکەپە دەچننەوە و ئامانجى سەرەکیشیان خستنى ئەردۆغانە.

.

بەپێى ئاژانسى دۆیچە ویلە، دودڵى و گومانیش لەنێو ڕاى گشتى تورکیا دا بەدیدەکرێت و خەڵکى پرسیارى ئەوە دەکات ئایا ئەو سەرکردانەى پیشووى ئاکەپە دەتوانن گۆڕانکاریى دورستبکەن بەتایبەتى داود ئۆغڵو بەوە تۆمەتبار دەکرێت ماوەیەکى زۆرە بێدەنگى هەڵبژاردووە بەلاى ژمارەیەک لەخەڵکییەوە بەیەکێک لەوانەى کە زیانیان بە دیموکراتیەت لەو وڵاتەدا گەیاندووە دەزانرێت.

.

هەمان ڕەخنەش لەسەر عەلى باباجان هەیە، بەڵام ژمارەیەکى ترى خەڵکى پێیانوایە باباجان دەتوانێت بەدامەزراندنى حزبێکى لیبڕاڵى کۆنزەرڤاتیڤ بتوانێت کۆمەڵیک چاکسازیى بکات.

.

یاکس دەڵێت “باباجان دەرفەتى زیاترە بۆ دژایەتى ئاکەپە وەکو لەداود ئۆغڵو چونکە خەڵکى ئەوەى لەبیرە کە ئۆغڵو خۆى ماوەیەک سەرۆک وەزیران بووە ئەوەش بەربەستەکەى بەردەمیەتى”

.

هەڵماڵینى پەردە لەسەر نهێنیە قێزەونەکان

ئایا حزبە نوێیەکەى ئۆغڵو سەرەتاى کۆتایی پارتەکەى ئەردۆغانە؟

لەماوەکانى ڕابردوودا کاتێک جاروبار ئۆغڵو خۆى وەکو نەیارى ئەردۆغان پیشاندەدا بەتایبەت دواى دەستلەکارکێشانەوەى، ئەردۆغان لەچەندین ڕێوڕەسمدا هێرشى دەکردە سەرى و بە “خیانەتکار” ناوى دەبرد.

.

ئەرۆدغان هەموو کات ئەمەى دەوتەوە “با کاتى خۆى بێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەین”،  توڕەبوونى ئەردۆغان تەنها لەسەر ئەگەرى دۆڕاندنى دەنگەکان نییە بەڵکو بۆ ئەوەیە ئەو دوو هاوبیرەى ڕۆژگارى ڕابردوو کۆمەڵێک نهێنى یەکتر دەزانن.

.

نەیارانى حزبى ئاکەپەى دەسەڵاتدار، بەردەوام ڕەخنەى ئەوە دەگرن کە “ئاکەپە دەستیداوەتە مەحسوبیەت و هۆکارى گەندەڵی و بەخێزانیکردنى دەزگاکانى دەوڵەت و تێوەگلاوە لەدزینى ئەو باجانەى کە کۆدەکرێنەوە و لەڕێگاى ناڕەوا و بەفێڵ و تەڵەکەى نایاسایى خۆى سەپاندووە”، ئەو ڕەخنانەش گەر بسەلمێنرێن ئەوا ئۆغڵو و باباجانیش وسودى زۆرى لێدەبینن لەدژى حزبى دەسەڵاتدار.

.

لەبەرامبەریشدا ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە زانیارى نهێنى لەبەردەستتدایە کە نەیارەکانى بەگەندەڵییەوە تێوەگلاون و ئۆغڵو و باباجان بە فێڵکردن لە هالک بانک بۆ بەرژەوەندى زانکۆى ئەستەنبۆلى شەهیر تۆمەتبار دەکات کاتێک ئەو بانکە قەرزێکى بەبڕى 65 ملیۆن یۆرۆدا بەو زانکۆیە و نەشگەڕێنراوەتەوە.

.

لەوەڵامى تۆمەتەکانى ئەردۆگانیشدا ئۆغڵۆ وەڵامى ئەردۆغانى دایەوە و داواشى لەپەرلەمانى وڵاتەکەى کرد بەدواداچوون بکات بۆ ئەو سەروەت و سامانەى کە ئەردۆغان و کەسوکارە نزیکەکانى بەڕێگاى نایاسایى و ناشەرعى کۆیان کردووەتەوە.

.

هەڵبژاردنەکانى داهاتوو لەتورکیادا سەرجەم سیناریۆ دروستەکان کە ئێستا لەبارەى دۆخى سیاسى ئاکەپەو چارەنوسى سیاسى ئەردۆغانەوە دەخرێتە ڕوو پشتڕاستدەکاتەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل