Shadow Shadow

ئایا ترەمپ نهێنی سی ئای ئەیی ئاشکراکردووە لە تویتەکەیدا؟

16:10 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

دوێنێ هەینی، 30ی ئابی 2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا تویتێکی لەبارەى سەرنەکەوتن و پاشان تەقینەوەى سەکۆیەکی هەڵدانی مانگە دەستکردەکانى ئێران بڵاوکردەوە، ترەمپ لە تویتەکەیدا وێنەیەکی مانگی دەستکردی شوێنەکەى بڵاوکردەوە.

بڵاوکردنەوەى وێنەکە گومانی لای زۆریک لە شارەزایان دروستکردووە کە ئایا ترەمپ نهێنی و زانیارییەکانى دەزگای هەواڵگریی سی ئای ئەیی ئاشکراکردووە یان نا.

ترەمپ لە تویتەکەیدا کە وێنەیەکی ڕەش و سپی سەکۆ تەقیوەکەى بڵاوکردووەتەوە و شوێنی تەواوەتى تەقینەوەکەى دیاریکردووە دەڵێت، ئەمریکا دەستى نەبووە لەو “ڕووداوە کارەساتبارەی لە کۆتایی ئامادەکاریی هەڵدانی سەفیر لە سەمنانی یەک لە ئێران تەقیوەتەوە.”

لەکاتی قسەکردنیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لە کۆشکی سپی، ترەمپ بەرگری لە بڵاوکردنەوەى وێنەکە کرد و جەختیکردەوە لەوەى کە ئەمریکا هیچ دەستێکى لە تەقینەوەیدا نەبووە.

ترەمپ وتی، “ئێمە وێنەیەکمان هەبوو و بڵاومکردەوە کە ئەوەش مافی خۆمە.”

وتیشی، “ئێرانییەکان ویستیان موشەکێکی گەورە هەڵبدەن و ئەوەش سەری نەگرت، بۆیە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە.”

ڕۆژی پێنجشەممە، میدیا ئێرانییەکان ڕایانگەیاند، موشەکێک لەناو سەکۆی هەڵدانیدا تەقیوەتەوە.

ئایا ترەمپ نهێنی سی ئای ئەیی ئاشکراکردووە لە تویتەکەیدا؟

پاتریک ئیدینگتن، شیکاری پێشووی وێنەى مانگە دەستکردەکان لە دەزگای سی ئای ئەی بە رۆیتەرزی وتووە، “ئەو وێنەیەی ترەمپ بڵاویکردووەتەوە وا دەردەکەوێت کە وێنەیەکی نهێنی بێت کە لەلایەن مانگە دەستکردە نهێنییەکانى سی ئای ئەیەوە گیرابێت.”

دەشڵێت، “ئەگەر ترەمپ بەو ئاسانییە وێنەیەکی نهێنی بڵاوکردبێتەوە کەلەلایەن مانگە دەستکردە نهێنییەکانەوە گیرابێت، ئەوە هەواڵێکی باشە بۆ ڕکابەرەکانمان.”

.

ئاماژە بەوەشدەکات، “هەرچەندە ئەو مافی ئەوەى هەیە هەموو زانیارییەکی فیدڕاڵی ئاشکرابکات، بەڵام تویتەر شوێنێکى باش نییە بۆ ئەوە.”

هاوکات بەرپرسێکی وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا بە کەناڵی CNBC وتووە کە “ئەو وێنەی بڵاوکراوەتەوە وادەردەکەوێت کە وێنەی وێنەى مانگە دەستکردەکە گیراوە” بەڵام تائێستا پنتاگۆن هیچ لێدوانێکی فەرمی نەداوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل