fbpx
Shadow Shadow

هەرێم شاند دەنێرێتە بەغدا و تاران

ئایا بەرپرسانی هەرێم لە هێرشە موشەکییەکەى ئێران ئاگادارکرابوونەوە؟

15:08 چوار شه‌ممه‌ 08 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم و دواتر سەرۆکى هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆتایی هات و نێچیرڤان بارزانیش ڕایگەیاند، لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى ئێرانەوە بەفەرمى هۆشداریی بە هەرێمى کوردستان نەدراوە.

.

ئەمرۆ چوارشەممە، هەشتی کانونی دووەمی 2020، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند ” بەشێوەى فەرمى هۆشداریمان پێنەدراوە لەبارەى ئەوەى موشەکەکان دێن”.

.

وتیشى، شاندێک ڕەوانەى عێراق دەکەن بۆ قسەکردن لەسەر بارودۆخەکە، بۆ مەبەستى بەشداریکردن لە پرسەى قاسم سولەیمانیش شاندێکى هەرێم دەچێتە ئێران.

.

نێچیرڤان بارزانى جەختیکردەوە کە “هەوڵى هەرێمى کوردستان بۆ ئەوەیە بارودۆخەکە لەوە زیاتر گرژ نەبێت و ڕابوەستێت.”

.

ئەوەشى خستەڕوو کە “نیگەرانین لەو هەڵوێستەى یەکلایەنە لە پەرلەمانى عێراق بریارى لەسەردرا لەبارەى کردنە دەرەوەى هێزە بیانییەکان، چونکە ئەمە دەستپێکردنێکى جێگەى نیگەرانییە بۆ کورد و پێکهاتەکانى دیکە”.

.

باسى لەوەشکرد، ئەوان داواى تەنها گەرەنتی ناکەن بۆ هەرێمى کوردستان، بەڵکو داواى گەرەنتی دەکەن بۆ هەموو عێراق.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل