Shadow Shadow

ئایا به‌ره‌ى خۆرهه‌ڵات جارێكى تر له‌دژى ئیسرائیل سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه؟

19:15 چوار شه‌ممه‌ 21 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

شاره‌زایه‌كى بوارى کاروبارى ئیسرائیل ئاشكراى ده‌كات، ترسى ئیسرائیل له‌گرتنه‌ ئه‌ستۆى ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ى كرانه‌ سه‌ر چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كى عێراق، بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى به‌ره‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌ له‌دژى، له‌كاتێكدا دامه‌زراندنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ره‌یه‌ش له ‌قازانجى ئیسرائیل به‌رێوه‌ده‌چێت.

,

یوسى میلمان پسپۆڕێكى دیارى ئیسرائیلییە له‌ بوارى ئاسایشدا، له ‌ڕاپۆرتێكى بنكۆڵكاریدا كه‌ له ‌ڕۆژنامه‌ى مه‌عاریفى ئیسرائیلیدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، نوسیویه‌تى: “به‌پێچه‌وانه‌ى چه‌ند حاڵه‌تێكى ترى هێرشه‌كانى ئیسرائیله‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا كردوونیەتیە سه‌ر هێزه‌كانى عێراق و كاروانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له ‌سوریا، به‌ڵام ئیسرائیل هیچ لێدوانێكى فه‌رمى نەداوە كه‌ به‌رپرسیاریەتى هێرشه‌كانى ئه‌مدوایه‌ بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له ‌عێراق بخاته‌ ئه‌ستۆى خۆى و قسه‌یان له‌باره‌وه‌ بكات”.

,

میلمان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: “ئه‌فسه‌رانى پله‌ باڵاى ئیسرائیل و سوپا و موساد هه‌موویان ده‌مى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ داخستووه‌، لێوێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ناترازێنن، ته‌نانه‌ت بنیامین نەتانیاهۆ ىسه‌رۆكى حكومه‌تیش له ‌قاوغى خۆى چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و هیچ لێدوان و ئاماژه‌یه‌ك ناكات له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند شوێنیكى سه‌ربازى له ‌عێراق “.

,

پسپۆڕه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌: “ته‌نانه‌ت عێراقیش خۆى پاراستووه‌ و بێده‌نگه‌، ده‌ستى تۆمه‌ت بۆ هیچ لایه‌ك درێژ ناکات”.

,

له‌سه‌ر توانا سه‌ربازییه‌كانى ئیسرائیل له ‌ئێستا و ڕابردوودا، میلمان نوسیویه‌تى، تواناى ئاسمانى ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه‌، ده‌توانێت زۆر ئامانجى خۆى له‌ عێراقدا بپێكێت، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ندین فڕۆكه‌ى هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى 36 كاتژمێر ده‌توانن به‌رده‌وام بن و چه‌ندین كیلۆمه‌تریش ببڕن، بێ ئه‌وه‌ى ئاشكرا بكرێن ده‌توانن به‌سه‌ر ئاسمانى سوریا و ئوردون و سعودیه‌شدا بفڕن.

,

ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه،‌ سوپاس سالارى پێشووى ئیسرائیل ئاشكراى كردووه،‌ هێزى ئاسمانى ئیسرائیل چه‌ندین هێرشى ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌رپرسانى سیاسى و سه‌ربازى دانی پێدا نانێن.

,

دەشڵێت، به‌لاى به‌رپرسانى ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕوونه‌ كه‌ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى ئێران بۆ دامه‌زراندنى بنكه‌ى سه‌ربازى له‌ سوریادا ڕوبه‌ڕوى ده‌بێته‌وه،‌ ئه‌وا له ‌عێراق دایانده‌مه‌زرێنیت، ئه‌وه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى سوریاش بێت.

,

پسپۆڕه‌كه‌ى ئیسرائیل ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه،‌ ساڵانى حه‌فتاكان وڵاته‌كه‌ى هاوكارى كورده‌كانى عێراقى كردووه‌ كه‌ له‌ دژى به‌عس خه‌باتیان ده‌كرد، چه‌ندین جاریش ڕاوێژكارى سه‌ربازى و كارمه‌ندانى موساد، ته‌قه‌مه‌نى بۆ ناردوون و ساڵى 1981یش ئیسرائیل هێرشى كرده‌ سه‌ر كڵاوه‌ ئه‌تۆمییه‌كان كه‌ سه‌دام حوسێن دایمه‌زراندبوون.

,

پاش بۆردوومانکردنى چەند بنکە و گۆگایەکى سەربازى سەر بە حەشدى شەعبى لە عێراق، جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ئەوەى ڕوودەدات، لە بە ئامانجگرتنی بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی بەهۆی ئاسانکاری سوپای ئەمریکاوەیە لەبواری ئاسمانی عێراق، کە مۆڵەت دەدات بە فڕینی فرۆکەکەکان.

,

مەهدی موهەندیس، جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە: “زانیاریی ورد و پشتڕاستکراوەمان هەیە کە ئەمریکییەکان لە ئەمساڵدا چوار فرۆکەى بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلیان، لەڕێگەى ئازەرباینجانەوە گواستووەتەوە بۆ بۆردوومانکردن لە عێراق، زانیاریشمان لەبارەى نەخشە و تۆمار و جۆرەکانى فڕۆکەکان هەیە کە کەى هەڵفڕیون و چەندیان پێچووە”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل