Shadow Shadow

ئایا بارزانی دەستپێشخەری ئاشتی بۆ پەکەکە و تورکیا کردووە؟ ناس کورد ئاشکرای دەکات

14:32 شه‌ممه‌ 17 ئاب 2019
article image

ناس کورد

باره‌گاى بارزانى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ سه‌رۆكى پارتى هه‌وڵیدابێت نێوه‌ندگیرى توركیا و په‌كه‌كه‌ بۆ ئاشتى بكات، په‌كه‌كه‌ش ده‌ڵیت: ” بارزانى لایه‌نگیرى توركیایه‌ و پرسى كورد به‌و چاره‌سه‌ر ناكرێت.”

.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک میدیا بڵاویانکردەوە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی،  لە کاتی سەردانەکەی بۆ ناوچەی سۆران دەستپێشخەریی ئاشتی بۆ تورکیا و پەکەکە کردبێت و لە لایەن پەکەکەوە ڕەتکرابێت.

.

لەوبارەوە كیفاح مه‌حمود ڕاوێژكارى باره‌گاى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكرات بە ناس کوردی ڕاگه‌یاند‌: ” جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌وباره‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ دوورن له‌ڕاستیه‌وه‌ و سه‌رۆك بارزانیش له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى دا هیچ قسه‌یه‌كى له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌كردووە.”

.

له‌باره‌ى هۆكارى ئاماده‌نه‌بوونى مه‌سعود بارزانى بۆ نێوه‌ندگیرى نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا بۆ ئاشتى، كیفاح مه‌حمود وتی” به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا چه‌ند جارێك پێشنیارى له‌و شێوه‌یه‌ى كردووه‌، به‌ڵام هه‌ردوولا پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بوون بۆیه‌ له‌ئێستادا هیچ پێشنارێك له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه‌ له‌ئارادا نیه.‌ ”

.

لەوبارەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کە ناوەکەی لای ناس کورد پارێزراوە، وتی: ” ئه‌گه‌ر پێشنیارێكى له‌و شێوه‌یه‌ش له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه‌ له‌ئارادا هه‌بێت چۆن ئه‌وان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه.‌”

.

سەرچاوەکە وتیشی، په‌كه‌كه‌ پێیوایه‌ بۆ پێشنیارێكى له‌و شَیوه‌یه‌ ده‌بێت توركیا موباده‌رى ئیمرالى بكات هه‌رچه‌نده‌ لایه‌نى سێیه‌مییش بۆ ئه‌و كاره‌ ڕه‌تناكه‌نه‌وه‌ و ئاشتى و ڕاگرتنى شه‌ڕیش به‌پێویست ده‌زانن.

.

سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ هەڵوێستی پارتەکەی لەسەر ئەو پرسە ڕوونکردەوە و وتی: “پێویسته‌ هێزى نێوده‌وڵه‌تى نیوه‌ندگیرى بكات نه‌ك مه‌سعود بارزانى، چونكه‌ پێشتر بارزانى ته‌ره‌فگیر بووه‌ و په‌كه‌كه‌ش به‌لایه‌نگرى توركیاى ده‌زانێت.”

.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسانی باڵای پەکەکە چەند جارێک پارتی دیموکراتیان بە هاوکاریکردنی تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر قەندیل تۆمەتبارکردووە.

.

دوێنى هه‌ینى 16ى ئابى 2019 میدیایه‌كى عێراقى له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا ناوە په‌كه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ مه‌سعود بارزانى هه‌وڵى نێوه‌ندگیرى نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیای داوە و په‌كه‌كه‌ش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى بارزانى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گومانى هه‌بووه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ڕاسپێردرابێت ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل