fbpx
Shadow Shadow

ئایا ئیسرائیل سیخوڕی بەسەر کۆشکی سپییەوە کردووە؟ ترەمپ: هەموو شتێک ئەگونجێت بەڵام..

08:58 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئەو زانیارییانەى ڕەتکردەوە کە باس لە ئەگەری سیخوڕیکردنی ئیسرائیل دەکەن لەسەر کۆشکی سپی و جەختیکردەوە کە پەیوەندییەکانى لەگەڵ تەل ئەبیب “زۆر باشە”.

ترەمپ وتی، “بڕوا بەوانە ناکەم، پێم وا نییە ئیرائیلییەکان سیخوڕیمان بەسەرەوە بکەن، قورسە باوەڕ پێکردنی،” و وتیشی، “هەموو شتێک ئەگونجێت بەڵام بڕوا بەوە ناکەم.”

.

پێشتر ماڵپەڕی پۆڵەتیکۆ لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکا باوەڕیان وایە کە ئیسرائیلییەکان چەند ئامێرێکیان دانابێت بەناوی “ستینگ ڕەى” کە ساڵی 2017 لە واشنتۆن دۆزرایەوە، ئەو ئامێرە زانیاری بورجی پەیوەندییەکانی تەلەفۆن و نامە وەردەگرێت.”

ماڵپەڕەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا دەشڵێت، “بەپێی قسەى یەکێک لە بەرپرسانی پێشووی کۆشکی سپی، ڕەنگە ئیسرائیل بەهۆی ئەو ئامێرەوە سیخوری بەسەر ترەمپەوە کردبێت، بەڵام نازانرێت ئایا هەوڵی سیخوڕیکردنەکە سەرکەوتوو بووە یان نا.”

.

هەردوای بڵاوبوونەوەى ڕاپۆرتە، ئیسرائیل کە هاوپەیمانی سەرسەختی ئەمریکایە زۆر بە توندی زانیارییەکانى ڕەتکردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، 12ی ئەیلولی 2019، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەو “زانیارییە ساختانەی” ڕەتکردەوە و وتی، “سیخوڕی بەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ناکەین.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل