fbpx
Shadow Shadow

ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ له‌نێوان هه‌رێم و وڵاتانی جیهان ده‌ستی پێكرده‌وه‌

14:37 یه‌ك شه‌ممه‌ 30 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند “ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق، وه‌رگیراوه‌”.

.

ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئاڵوگۆڕی پۆسته‌‌ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان له‌ رێگای سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته ‌و به‌ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق و یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته‌، ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

.

وتیشی، له‌مڕۆوه‌ هاووڵاتیان ده‌توانن بۆ ناردن و وه‌رگرتنی پۆسته‌ له‌ هه‌ر وڵاتێكی جیهان بێت، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نوسینگه‌كانی پۆسته‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، بكه‌ن.

.

سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ له‌ ساڵی 2007 دامه‌زراوه ‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی جێگای ره‌زامه‌ندی هاووڵاتیان بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی گرفتی دارایی له‌سه‌ر داوای به‌غدا و له‌ مانگی 10 ی 2017 كاره‌كانی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته‌وه‌ راگیرابوو.

.

له‌ ئێستادا دوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌، سه‌نته‌ره‌كه‌ ده‌ستی كردۆته‌وه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی و هاووڵاتیان ده‌توانن سودی لێ وه‌ربگرن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل