Shadow Shadow

زاخۆ؛ ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی شنگال کەوتەوە

08:53 سێ شه‌ممه‌ 06 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) ئاگر لە کەمپی چەمشکۆی ئاوارەکانی شنگال لە سنوری زاخۆ کەوتەوە و تائێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ناس کوردی ڕاگەیاند:” بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 6ى ئابى 2019) ئاگر لە کەمپى چەمشکۆی ئاوارەکانی شنگال لە سنوری زاخۆ کەوتەوە و بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە 20 خێمە سوتاون و تائێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە”.

.

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک، وتیشی، تیمەکانی بەرگری شارستانی زاخۆ چوونەتە سەر ڕووداوەکە و لەئێستادا هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەى زانیارییەکانی ئەو تائێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام کەلوپەل و خێمەیەکی زۆری ئاوارەکان سوتاوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل