fbpx
Shadow Shadow

ئاگرەکەى کالیفۆرنیا بەردەوامە و 180 هەزار کەس ماڵەکانیان بەجێهێشت

17:48 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە لە کالیفۆڕنیا سەرکەوتو نەبوون لە ڕزگارکردنى ئەو بەشە زەوییەى کە ئاگرەکەى چەند ڕۆژى ڕابردوو ڕوبەڕوى دەهات، ئەوەش واى کرد 180 هەزار کەسى نیشتەجێی ئەو ناوچانە ناچار بن ماڵەکانیان جێ بهێڵن.

,

نزیکەى سێ هەزار کەس لەهەوڵى کوژاندنەوەى ئاگرى ناوچەى کینکیدن، کە خراپترن ئاگرى ئەو 10 شوێنە بو کە ویلایەتى کالیفۆڕنیاى گرتوەتەوە، بەهۆیانەوە 400 تەلار سوتاون و لەناوچون، گاڤین نیوسۆم، حاکمى ویلایەتەکەش ناچار بو بارى لەناکاو لە سەرتاپاى ویلایەتەکە ڕابگەیەنێت.

,

نیوسۆم بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاندووە: “هەموان چاویان لەسەر ئاگرەکەى کینکیدە”، ئاگرەکەشى بەوە وەسفکرد، کە ئاگرێکى بێبەزەییە و بە ئاسان ناکوژێتەوە.

,

بەهۆى ئەوەى باهۆزى ناوچەکە هاوکارى ئاگرەکەى کردووە بە خێرایی تەشەنە بکات، 180 هەزار کەس ناچارى ئەوە بوون شوێنى نیشتەجێبوونى خۆیان جێبهێڵن، کە دانیشتوى هێڵدسبێرگ، وینزورن لە باکورى سانتا ڕۆزا.

,

کاربەدەستانى ناوچەکە ڕایانگەیاندووە، ئاگرەکە سەری کێشاوە بۆ لەناوبردنى 207 کیلۆمەتر زەوى ئەو ناوچانەى کە (شەراب)یان لێدروستدەکرێت، بەبێ ئەوەى باس لە زیانى گیانى کرابێت.

,

ئەوەش لەکاتێکدایە لە 25ى تشرینى یەکەمى 2019، کاربەدەستانى ویلایەتى کالیفۆرنیاى ئەمریکا، فەرمانیان کرد بە 50 هەزار هاوڵاتى ناوچەکەیان چۆڵ بکەن، ئەوەش لە ترسی ئەو شەپۆلە ئاگرەى ویلایەتەکەى گرتوەتەوە.

,

بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکانى ئەمریکا، بۆ هەر یەک لە ساڵەکانی 2017و2018 ئاگری کالیفۆرنیا بوەتەهۆی مردنی 120 کەس و زیانی دارایی 20 ملیار دۆلار.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل